Nov 2016

له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تدا پرۆژه‌ی تواناسازی مرۆیی و خوێندنی ماسته‌ر تاوتوێ كرا

به‌سه‌رپه‌رشتی پرۆفیسۆر د.دلاوه‌ر عه‌لائه‌ددین وه‌زیری خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی، كاتژمێر 10ی سه‌ر له‌به‌یانی رۆژی پێنج شه‌ممه‌ 6/5/2010 له‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سۆران، كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا به‌ڕێوه‌چوو.

 

 

 ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بریتی بوو له‌ پرۆژه‌ی تواناسازی مرۆیی، كه له‌ هه‌فته‌ی رابردوودا له‌لایه‌ن سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ راگه‌یه‌ندراو به‌م زووانه‌ ده‌خرێـته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌. له‌ وته‌یه‌كدا وه‌زیری خوێندنی باڵا جه‌ختی كرده‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، پرۆژه‌كه‌ تایبه‌ت نییه‌ به‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا، به‌ڵكو پرۆژه‌یه‌كه‌ بۆ سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاكانی هه‌رێم و وه‌رگرتنیش له‌سه‌ر بنه‌مای پێشبڕكێی ئه‌كادیمی و توانستی زانستی ده‌بێت. له‌به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرۆژه‌ی نوێی خوێندنی ماسته‌ر تاوتوێكرا و بڕیاره‌ له‌ چه‌ند رۆژی ئاینده‌دا ته‌واوی پرۆژه‌كه‌و چۆنێتی وه‌رگرتنی خوێندكارو شێوازی خوێندن له‌ قۆناغی ماسته‌ر رابگه‌یه‌نرێت