ئاگادارییەک لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستییەوە

newsitem-1597-09.09.2013.jpg

 وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی بڕیاری دا بە دواخستنی تاقیکردنەوەی توانستی زانستیی بۆ خوێندنی باڵای ماستەر بۆ ئەم ساڵی خوێندن لە زانکۆکانی کوردستان لە ڕۆژی پێنج شەممەی ڕێکەوتی (١٩/٩/٢٠١٣) بۆ ڕۆژی یەکشەممەی ڕێکەوتی (٢٩/٩/٢٠١٣) هەروەها دواخستنی دەستپێکردنی کۆرسی یەکەمی خوێندنی ماستەر لە ڕۆژی دووشەممەی ڕێکەوتی (٢١/١٠/٢٠١٣) بۆ ڕۆژی یەکشەممەی ڕێکەوتی (٣/١١/٢٠١٣)، مەبەستی ئەم بڕیارەی وەزارەتمان بریتییە لە ڕەخساندنی دەرفەت بۆ ئەو پێشکەشکارانەی کە پێویستیان بە ماوەی زیاترە بۆ ئەوەی شایستەی مۆڵەتی خوێندن بن.