وەزارەتى خوێندنى باڵا ژمارەیەک سکۆلەرشیپ لە سلۆڤاکیا ڕادەگەێنێت

slovakya

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى خوازیارانى خوێندنى باڵا/ ماستەر لە هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکات، کە سلۆڤکیا ژمارەیەک سکۆلەرشیپ-ى خوێندنى باڵا پێشکەش بە هەرێمی کوردستان کردوە، بۆیە داوا لە خوازیاران دەکەین ئەوانەى مەرجەکانیان تێدایە لەماوەى دیاریکراودا داواکارى خۆیان پێشکەش بکەن.

بۆیه‌ جگە لە مەرج و رێنماییەکانی تایبەت بە سکۆلەرشیپەکە، کە لە لایەن وڵاتی سلۆڤاکیا لەسەر وێبسایتى تایبەت بە سکۆلەرشیپ ڕیزبەندکراوە، ، داواکار دەبیت ئەم مەرج و رێنماییانەی خوارەوەی تیادا بەرجەستە بێت بۆ پرۆسێسکردنی داواکاریەکەی لە لایەن وەزارەتەکەمان.

1.       پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.

2.       پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یا مامۆستا بێت لە ده‌زگا و دامه‌زراوه‌كانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بروانامە هه‌بێ.

3.       دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە (٪٦٥) کەمتر نەبێت. (تێبینی: ئەو بەرێزانەی کە ئەنجامەکانیان بە پلە (مام ناوەند، باش، زۆر باش، نایاب) لە بڕوانامەکانیان نوسراوە، دەبێت لەلایەن لایەنی پەیوەندیدار بیگۆڕن بۆ نمرە (بۆ نمونە ٦٥)، بە پێچەوانەوە دواجار لە وەزارەتەکەمان کاری لەسەر ناکرێت.

4.       دەبێت تەمەنی لە (٤٥) ساڵ زیاتر نەبێت.

5.       دەبێت پێشکەشکار بە لایەنی کەم ئاستی زمانی ئینگلیزی (٥) IELTS یان هاوتاکەی لە تاقیکردنەوە ستانداردەکانی دیکەی توانستی زمان کە بریتین لە (Pearson و IPT TOEFL وTOEFL PBT)، (خشتەی بەراوردکاری هاوپێچە).

6.       کاندیدی سەرکەوتو ئەگەر دامەزراو بێت، لە لایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندندنی پێدەدرێت، واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.

7.       دوا مۆڵەت بۆ پێشکەشکردن لە رێگەى وێبسایتى سکۆلەرشیپ ڕێكه‌وتی (٢٠/٤/٢٠١٨)یە، بۆ پێشکەشکردنی دۆکیومێنتەکان بۆ وەزارەتەکەمان بریتیە لە (٢٥/٤/٢٠١٨) سەعات (١١) ی بەیانی.

8.      بۆ زانیاری زیاتر و پێشکەشکردن بۆ خودی بەرنامەک کلیک لێرە بکە.

 

تێبینیه‌كان:

·        دوای پێشکەشکردنی داواکاری لە ڕێگەی ئەم وێبسایتە ، تکایە ئەم دۆکیومێنتانەی خوارەوە پێش ڕێکەوتى (٢٥/٤/٢٠١٨) پێشکەش بە وەزارەتەکەمان، بەرێوەبەرایەتی نێردراوان بکەن:

·        لارینەبون لەم فەرمانگەی، کە کاندید کاری تیا دەکات، کە تیایدا ئاماژە بە ژمارەی ساڵەکانی خزمەت لە دوای بەدەستهێنانی دوایین بروانامە.

·        بڕوانامەی بەکالۆریۆس بە نمرە.

·        وێنەیەک لە پاسپۆرت.

·        ئەگەر کاندید فەرمانبەر نەبوو، ئەوا پێویستە بەڵێننامە پێشکەش بکات، کە تیایدا ئاماژە بەوە بکات کە لە دەزگا و دامەزراوەکانى حکومەتی هەرێمی کوردستان دانەمەزراوە، لەگەڵ کارتی زانیاری یا پشتگیری موختاری گەرەک.

·        تاقیکردنەوەی ستانداردی زمانی ئینگلیزی هەروەک لە سەرەوە ئاماژەی پێکراوە.

·        فۆرمی سکۆلەرشیپ لە دوای پرکردنەوەی.

·        تەواوی ئەم دۆکیومێنتانەی سەرەوە لە دوو فایل (یەکێکی ڕەسەن لەگەڵ یەکێکی کۆپی) پێشکەش بە وەزارەتەکەمان بکرێت.

·        بۆ ئەم سکۆلەرشیپە، تەنها چوار فایل لە لایەن سلۆڤاکیا وەردەگیرێت، دواتر لە لایەن خۆیان پرۆسێس دەکرێت و تەنها دوو کورسی وەردەگیرێت.