وۆرک شۆپێک دەربارەى دڵنیایی جۆرى لە قەتەر بەڕ ێوەدەچێت

ڕۆژانى 27 – 28 مانگی ئەیلولى 2010 شاندێکی وەزارەتى خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستی بەشداربوون لە وۆرک شۆپێکی دوو ڕۆژى کە لە ووڵاتی قەتەر ڕێکخرابوو بە هاوکارى لەگەڵ نووسینگەى یونیسکۆ و بە پاڵپشتی ئۆفیسى خانمی یەکەمی قەتەر خاتوو شێیخە مۆزا کچى ناسر ئال میسنەد.

لەمیانى وۆرک شۆپەکەدا جەخت لە تایبەتمەندییە نەگۆڕەکانى بەرنامەى دڵنیایی جۆرى لە کارى تەکنیکی دامەزراوەکانی خوێندنی باڵاى عیراق ە هەرێمى کوردستان کرایەوە. بۆ ئەم مەبەستە ڕێکخراوی یونیسکۆ دوپاتى ئەوەى کردەوە کە هاوکار و پاڵشتی وەزارەتى خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستى دەبێ بۆ پەرەپێدانى سیاسەتى پڕۆگرامەکانى.

لە بەشێکى وۆرکشۆپەکەدا، د. شێروان غفور بەڕێوەبەرى دڵنیایی جۆرى تیشکى خستەسەر بەڕێوەچوونى پڕۆسەى ئێستای دڵنیایی جۆرى لە دام و دەزگاکانى سەر بە وەزارەتت، گوتیشى لە سەرەتاى ئەمساڵەوە لە سەرتاسەرى زانکۆ و دەستەکانى  هەرێمی کوردستان، پڕۆگرامى دڵنیایی جۆرى پیادە دەکرێت.

دواتر د.سەڵاحەددین کاکۆ بەڕێوەبەرى دڵنیایی جۆرى لە زانکۆ ئەهلییەکان، ووتارێکی تێر و تەسەلى دەربارەى زانکۆ ئەهلیەکان لە هەرێمی کوردستان پێشکەش کرد.