وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان بەرێز (خالید دۆسکی)ڕۆژی 2018/2/13 سەردانی شاری (چەمچەماڵی) کرد.
لەو سەردانەدا وەزیری ڕۆشنبیری وێرایی کۆبونەوە لەگەڵ بەرپرسانی ئەو شارە ،سەردانی ژمارەیەک دام و دەزگای وەزارەتی ڕۆشنبیری ولاوانیش کرد، لەنزیکەوە باس لەکێشەو گرفتەکانی بەردەم بواری ڕۆشنبیری و وەرزشی لەو شاردا کرا.
وەزیری ڕۆشنبیری دووپاتی کردەوە بەپێی توانا هاوکار دەبێ لەچارەسەرکردنی گیروگرفتەکان ، هەروەها پەرەدان و فراوانکردنی چالاکییە ڕۆشنبیری و وەرزشیەکان لەشارەکەدا.