لە ئۆفیسی تایبەتی خۆی سەرلەبەیانی ڕۆژی 2018/1/31 وەزیری ڕۆشنبیری ولاوان پێشوازی لە بەرێز (پارک یونگ کیو) سەرکۆنسوڵی کونسڵخانەی کۆریای باشور لەهەرێمی کوردستان کرد.
لەو دیداردا جەخت لەپتەوکردن و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کرایەوە.
هەروەها هەردوولا هاوڕابوون بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان گەلی کورد وگەلی کۆریا ئەنجامدانی چالاکی هونەری وکولتوری گرنگە،بۆ ئەم مەبەستەش چەن چالاکیەک کەبڕیارە لەئایندەدا ئەنجام بدرێ گفتوگۆی لەباریەوە کرا.
لەبەشێکی تری دیدارەکە وەزیری ڕۆشنبیری داواکاربوو لەحکومەتی کۆریاو کۆنسڵخانەکەیان کە هاوکاری بنیادنانەوە ژێرخانی ڕۆشنبیری و وەرزشی شاری هەڵەبجە بن، لەم باریەوە تاوتوێ چەن پرۆژیەک کرا.