ئێوارەی ئەمرۆ 8/2/2018، بەئامادەبوونی بەرێزان(خالید دۆسكی ) وەزیری رۆشنبیری و لاوان، (بابەكر دڕەیی) بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی و ژمارەیەكی بەرچاو لە هونەرمەندان و میوانانن، كۆنسێرتی فێرگەی نامدار قەرەداغی، بەناوی (ئاوازی خۆشەویستی) سازكرا.
لە كۆنسێرتەكەدا، كۆمەڵێك گۆرانیبێژ بەرهەمەكانیان پێشكەشكرد بە هاوكاری فێرگەكە، لەوانە: سەڵاح مەجید، عەلی یارە، ئازاد مەحمود تۆفیق، قاسم هەورامی و سیڤان عەباس.
لەكۆتایی كۆنسێرتەكەدا، چەند خەڵاتێكی رێزلێنان پێشكەش بە هونەرمەند (نامدار قەرەداغی) و فێرگە هونەرییەكەی كرا، لەوانە رێزلێنانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی لەلایەن بەرێز (بابەكر درەیی) بەڕێوەبەری گشتییەوە پێشكەش بە فێرگەكە كرا.
شایانی باسە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری وهونەری سلێمانی هاوكاری سەرەكی رێكخستنی كۆنسێرتەكە بوو.
سەرچاوەی هەواڵ: ڕاگەیاندنی ب. گشتی رۆشنبیری وهونەری سلێمانی