به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوه‌ندی وه‌رگرتن له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، ده‌رچوانی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی ئاگادار ده‌كات، له كاتی تۆماركردنی سكاڵا و پێشكه‌شكردنی داخوازینامه بۆ شوێنی وه‌رگرتن له كۆلێژ و زانكۆكانی كوردستان ڕه‌چاوی ئه‌م خاڵانه‌ی لای خواره‌وه بكه‌ن:
- ماوه‌ی تۆماركردن و پێشكه‌شكردنی سكاڵا له سه‌عات (6)ی ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه، ڕێكه‌وتی (17/10/2018) تا سه‌عات (12)ی شه‌وی شه‌ممه ڕێكه‌وتی (20/10/2018) ده‌بێت.
- كەمترین كۆنمرەی وەرگیراو پابەندە بە خولی دەرچون و شوێنی جوگرافی.
- كەمترین كۆنمرەی وەرگیراوی بەشەكان بە هیچ شێوەیەك ناگۆڕێت، بۆیه باشتره ئه‌وانه‌ی له هیچ شوێنێك ناویان نه‌هاتۆته‌وه له كاتی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمدا ڕه‌چاوی كه‌مترین كۆنمره‌ی وه‌رگرتن بكه‌ن.
- ئه‌وانه‌ی ناویان له هیچ شوێن نه‌هاتۆته‌وه ده‌توانن ته‌نها له یه‌ك شوێن پڕبكه‌نه‌وه.
- به‌شی سكاڵا له سیستمه‌كانی وه‌رگرتن (زانكۆلاین، ڕاسته‌وخۆ به‌كریدیت، پارالێل و ئێواران) تایبه‌ت ده‌بێت بۆ ئه‌م خوێندكار و قوتابیانه‌ی خواره‌وه:-
- نه‌گونجانی كۆنمره‌ی وه‌رگرتن له‌گه‌ڵ لیستی هه‌ڵبژاردنه‌كانی.
- ئه‌وانه‌ی فۆرمیان (Submit) نه‌كردوه.
- ئه‌و ده‌رچوانه‌ی، كه مافی وه‌رگرتنیان له ڕێزبه‌ندی پێشتر هه‌یه.
- سكاڵا بۆ دابەزین و گۆڕینی شوێنەكان نیە.
- كاندیده‌كانی بەشەكانی ڕاستەوخۆ ( خوێندنی ئیسلامی ، هونەرەجوانەكان ، وەرزش ) داخوازیەكەی بە یه‌كه‌م هه‌ڵبژارده هه‌ژماركراوه، بۆیه مافی وه‌رگرتنی له به‌شی تر نه‌ماوه و مافی سكاڵای نییه.
- هەڵبژاردنەكانی بەشە ڕاستەوخۆكان ( خوێندنی ئیسلامی ، هونەرەجوانەكان ، وەرزش ) لە سیستەمی زانكۆلاین نه‌ماوه، لە بەر ئەوەی پێشكەشكردن بۆ ئەم بەشانە بە شێوەی ڕاستەوخۆیە.
- دوای تەواوبونی ماوەی دیاری كرا‌و بۆ سكاڵا، قوتابی و خوێندكاری (سكاڵاكار) بە پێی كۆنمره‌كه‌ی له به‌شی داواكراو دەچنە پێشبركێ وه‌رگرتن.
- ئه‌م (16) هه‌زار كورسیه‌ی خوێندن به‌یه‌كسانی بۆ سه‌رجه‌م ده‌رچوان به‌رده‌سته به‌بێ ڕه‌چاوكردنی ڕێژه‌ی تا (70%) بۆ ده‌رچوانی خولی یه‌كه‌م و (30) بۆ ده‌رچوانی خولی دوه‌م.