ڕونكردنەوەیەک لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى سەبارەت بەپشوى سبەى

pisho

سەبارەت بە پشووى ڕۆژى سێشەممە ڕێکەوتى (١/٥/٢٠١٨) وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئەم ڕونکردنەوەیە بڵاو بکاتەوە.

عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند"  سبەى سێشەممە ڕێکەوتى (١/٥/٢٠١٨)، کە دەکاتە ڕۆژى جیهانى کرێکاران، وەزارەتەکەمان بەو بۆنەیەوە پیرۆزبایى لەسەرجەم کرێکارانى کوردستان و جیهان دەکات، لەهەمان کاتدا ڕایدەگەیەنین سبەى لە دیوانى وەزارەتەکەمان پشوى ڕەسمى دەبێت، سەبارەت بە زانکۆکانیش هەر زانکۆیەک پابەند دەبێت بە ساڵنامەى تایبەت بە پشوەکانى خۆیان و کار بەو بەرنامەیە دەکەن کە پێشتر دایانڕشتوە.