لیستی ژمارە (7-A)ی ساڵی (2013) ی چەکی کاندیدەکانی بەرنامەی تواناسازی

newsitem-1571-11.07.2013-ku.png

سەرجەم ئەو کاندیدە بەرێزانەی بەرنامەی تواناسازی ئاگادار دەکەینەوە کە ناویان لە لیستی ژمارە (7-A) سالی (2013)ی هاوپێچ دا هاتووە روژی دووشەمە ڕێکەوتی 15/7/2013 کاتژمێر (١٠)ی سەرلەبەیانی خۆیان یان بریکارەکانیان (وەکیل) سەردانی بەرێز خاتوو( امیرة طاهر عبدالله) لە دیوانی وەزارەتی خویندنی بالا بکەن بو وەرگرتنی چەکی سەرفکردنی مافە داراییەکانیان وە دواکات بو وەرگرتنی چەکەکان روژی 25/7/2013 دەبیت.

تیبینی :1

لەماوەی (10) رۆژی داهاتوودا لیستی (7-B) رادەگەیەنین کە تەواوکەری ئەم لیستە دەبیت ئەمەش تەنها بۆ مەبەستی کەمکردنەوەی لۆدە لەکاتی سەرفکردنی جەکی مافەداراییەکان.

تێبینی :2

  1. بریکار (وەکیل) ی کاندید پیویستە وێنەی رەسەن (اصلی) و فۆتۆکۆپی رەنگاو ڕەنگی بریکارنامە (وەکالەت) و ناسنامەی باری شارستانی یان رەگەزنامەی عیراقی لەکەل خویدا بهێنیت.
  2. پێویستە بریکار (وەکیل) ی کاندید ،زنجیرەی ناوی کاندید وەک لە لیستی هاوپێچدا نوسراوە بزانیت.
  3. چەکی سەرفکردنی مافە داراییەکان تەنها لە بانکی منارە لە شاری هەولیر کاش دەکرێت .
  4. تکایە بە هیچ شێوەیەک سەردانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران مەکەن بۆ وەرگرتنی چەکی تواناسازی لە بەر ئەوەی چەکی پارە لە وەزارەتی خوێندنی بالا وە دابەش دەکرێت.

 

لیستی ژمارە (7A)