ڕیزبەندی نیشتمانی زانکۆکانی کوردستان، پڕۆژەیەکی زانستی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێمى کوردستانەو بۆ ماوەى سێ ساڵە ئەم پرۆسەیە بەڕێوەدەچێت، بڕیاريشە رۆژى چوارشەممە داهاتوو ڕێکەوتى ٢١/١١/٢٠١٨ ريزبەندى نیشتیمانى زانکۆکان رابگەیەنرێت.
عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى رایگەیاند ئامادەکارییەکانی پڕۆژەی ڕیزبەندی نیشتمانی زانکۆکانی کوردستان (حکومی و تايبەت) كۆتایهاتووەو لە رۆژى چوارشەممەى داهاتوو کە دەکاتە ٢١/١١/٢٠١٨بۆ جارى سێیەم بەچاودێرى بەڕێز قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، ریزبەندى نیشتیمانى زانکۆ و حکومى و تایبەتەکانى هەرێمى کوردستان بۆ ساڵى (٢٠١٧-٢٠١٨) رادەگەیەرنێت.
لەبارەى گرنگى جێبەجێ کردنى پرۆژەکە وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى وتى: گرنگی جێبهجێكردنی ئهم پڕۆژهیه لهوهدایه كه ئاستی زانستی زانكۆكانی كوردستان بهرز دهكاتهوه، له ههمان كاتدا كێبڕكێیهكی زانستی و ئهكادیمی له نێوان زانكۆكان دروست دهبێت، ئهوه جگه لهوهی كه زانكۆكان ئاشنا بهپێوهرە زانستیە نێودەوڵەتییەکان دهبن و, باشتر لەنێو نەخشەى ئەکادیمى نێودەوڵەتیدا دەردەکەون.
وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى وتیشى پێوەرەکانی ھەڵسەنگاندنی زانکۆکان هەمەچەشن، لەوانە (ژمارەو ئاستى توێژینەوەکان، رێژەى مامۆستاو خوێندکاران، ئاستى جێبەجێکردنى پڕۆسەى دڵنیایى جۆرى خوێندن و فێرکردن، ئاستى ژێرخانى زانکۆکان، پرۆگرامەکانى خوێندن و ئاستى پەرەپێدانى، بونى سەنتەرەکانى توێژینەوە، ئاستى گۆڤارە زانستییەکان و چالاکى زانستى ناوخۆیى و نێودەوڵەتى).