وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا سی زه‌ماله‌ بۆ خوێندنی باڵا له‌ هه‌نگاریا ڕاده‌گه‌ێنێت

hegarya

له‌ چوارچێوه‌ی ڕێكه‌وتنامه‌ی نێوان وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستان و، وه‌زاره‌تی توانسته‌ مرۆییه‌كانی هه‌نگاریا وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی سی (١٠ ماستەر و ٢٠ دکتۆرا) زەمالەی خوێندنی باڵا بۆ فێرخوازان و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان ڕاده‌گه‌ێنێت.

بۆیه‌ هه‌ر كه‌سێك مه‌رجه‌كانی تێدایه‌و ئاره‌زوی خوێندن له‌و وڵاته‌ ده‌كات، تكایه‌ تا واده‌ی دیاریكراو كه‌ (5/3/2017)یه‌ فۆرمی تایبه‌ت به‌و زه‌ماله‌یه‌ پڕ بكه‌نه‌وه‌.

یه‌كه‌م/ مه‌رجه‌كان بۆ خوێندنی باڵا/ ماسته‌ر

  1. پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
  2. پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یا مامۆستا بێت لە ده‌زگاو دامه‌زراوه‌كانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەم دوو سال خزمەتی لە پاش بە دەست هێنانی دوایین بروانامە هه‌بێ.
  3. دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە (٪٦٥) کەمتر نەبێت.
  4. دەبێت تەمەنی لە (٤٥) ساڵ زیاتر نەبێت.
  5. خوێندن لەم زەمالەیە بە زمانی ئینگلیزیە، دەبێت پێشکەشکار بە لایەنی کەم ئاستی زمانی ئینگلیزی (٥) IELTS یان هاوتاکەی لە تاقیکردنەوە ستانداردەکانی دیکەی توانستی زمان کە بریتین لە (Pearson و IPT TOEFL وTOEFL PBT)(خشتەی بەراوردکاری هاوپێچە)
  6. دەبێت داواکار لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت).
  7. ئەم زەمالەیە پشتگیری مۆڵەتی هاورێیەتی هاوسەر ناکات. هەروەها پرۆسیسی ڤیزەی هاوسەر و منداڵ ناکرێت.
  8. کاندیدی سەرکەوتو ئەگەر دامەزراو بێت، لە لایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندندنی پێدەدرێت، واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
  9. کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی هەنگاریا مانگانە بڕی نزیکەی (١٣٠) یۆرۆی وەک دەرماڵەی مانگانە پێدەدرێت، له‌ هه‌مان كاتدا بیمەی تەندروستی و  کرێی خوێندن و  بەشی ناوخۆیی لە زانکۆ بۆ دابین دەکرێت، بەڵام کرێی فرۆکەی بۆ دابین ناکرێت. (بۆ زیاتر ووردەکاری تکایە سەردانی وێبسایتی زەمالەکە بکەن)
  10. دوا مۆڵەت بۆ پێشکەشکردن ڕێكه‌وتی (٥/٣/٢٠١٧).
  11.  بۆ زانیاری زیاتر و پێشکەشکردن بۆ خودی بەرنامەک کلیک لێرە بکە

تێبینیه‌كان:

  1. وەزارەتەکەمان هیچ بوارێکی تایبەتی بۆ پێشکەشکردن دیاری نەکردوە، بەڵکو پێشکەشکار بۆی هەیە بۆ هەر بەرنامەیەک داواکاری پێشکەش بکات، بەڵام دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت.)
  2. پێشکەشکردن ڕاستەوخۆ و، تەنها لە ڕێگەی وێبسایتی سەرەکی زەمالەی (هەنگاریا) دەبێت.
  3. دوای دەرچونی ئەنجامی بەرایی لەلایەن وه‌زاره‌تی توانسته‌ مرۆییه‌كانی هەنگاریا، وەزارەتەکەمان لەسەر بنەمایی ئەو مەرج و رێنماییانەی سەرەوە و پێشبرکێ، کاندیدە سەرکەوتوەکان هەڵدەبژێرێت.
  4. ئەگەر کاندیدی سەرکەوتو پاشگەز بوەوه‌ یا له‌ خوێندن بەردەوام نەبو، ئەوا ناوی دەخرێتە لیستی ڕەش و، جارێكی دیكه‌ بۆی نیە داواکاری پێشکەش بە هیچ بەرنامەیەکی خوێندنی باڵا له‌ ناوخۆ یا دەرەوە بکات.
  5. هەر کاتێک کاندید بەڵگەنامەی نا دروست پێشکەش بە لایەنی هەنگاریا یا وەزارەتەکەمان بکات، ئەوا دەخرێتە لیستی ڕەش و زەمالەکەی هەڵدەوەشێنرێتەوە.
  6. لەبەر ئەوەی پێشکەشکردن ڕاستەوخۆ لە رێگەی وێبسایتی زەمالەکەیە، بۆیه‌ تا دەرچونی ئەنجامی بەرایی، وەزارەتەکەمان هیچ فایلی لەبەردەست نیە تا کاری لەسەر بکات، له‌به‌رئه‌وه‌ تا دەرچونی ئەنجامی زەمالەکە لە ڕێگەی وێبسایتی وەزارەتەکەمان، بە هیچ شێوەیەک سەردانی وەزارەت مەکەن.

یه‌كه‌م/ مه‌رجه‌كان بۆ خوێندنی باڵا/ دكتۆرا

  1. پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
  2. پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یا مامۆستا بێت لە ده‌زگاو دامه‌زراوه‌كانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەم دوو سال خزمەتی لە پاش بە دەست هێنانی دوایین بروانامە هه‌بێ.
  3. دەبێت کۆنمرەی ماسته‌ری لە (٪70) کەمتر نەبێت.
  4. دەبێت تەمەنی لە (50) ساڵ زیاتر نەبێت.
  5. خوێندن لەم زەمالەیە بە زمانی ئینگلیزیە، دەبێت پێشکەشکار بە لایەنی کەم ئاستی زمانی ئینگلیزی (٥) IELTS یان هاوتاکەی لە تاقیکردنەوە ستانداردەکانی دیکەی توانستی زمان کە بریتین لە (Pearson و IPT TOEFL وTOEFL PBT)(خشتەی بەراوردکاری هاوپێچە)
  6. دەبێت داواکار لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا ماستەر و دكتۆراکەی لە هەمان بوار بێت).
  7. ئەم زەمالەیە پشتگیری مۆڵەتی هاورێیەتی هاوسەر ناکات. هەروەها پرۆسیسی ڤیزەی هاوسەر و منداڵ ناکرێت.
  8. کاندیدی سەرکەوتو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵەی جێگیرەکان.
  9. کاندیدی سەرکەوتو لەلایەن وڵاتی هەنگاریا مانگانە بڕی نزیکەی (٤٥٠) یۆرۆی وەک دەرماڵەی مانگانە پێدەدرێت، له‌هه‌مان كاتدا بیمەی تەندروستی و  کرێی خوێندن و  بەشی ناوخۆی لە زانکۆ بۆ دابین دەکرێت. بەڵام کرێی فرۆکەی بۆ دابین ناکرێت. (بۆ زیاتر ووردەکاری تکایە سەردانی وێبسایتی زەمالەکە بکەن).
  10. دوا مۆڵەت بۆ پێشکەشکردن ڕێكه‌وتی (٥/٣/٢٠١٧).
  11. بۆ زانیاری زیاتر و پێشکەشکردن بۆ خودی بەرنامەکە کلیک لێرە بکە...

تێبینیه‌كان:

  1. وەزارەتەکەمان هیچ بوارێکی تایبەتی بۆ پێشکەشکردن دیاری نەکردوە، بەڵکو پێشکەشکار بۆی هەیە بۆ هەر بەرنامەیەک داواکاری پێشکەش بکات، بەڵام دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت.)
  2. پێشکەشکردن ڕاستەوخۆ و، تەنها لە ڕێگەی وێبسایتی سەرەکی زەمالەی (هەنگاریا) دەبێت.
  3. دوای دەرچونی ئەنجامی بەرایی لەلایەن وه‌زاره‌تی توانسته‌ مرۆییه‌كانی هەنگاریا، وەزارەتەکەمان لەسەر بنەمایی ئەو مەرج و رێنماییانەی سەرەوە و پێشبرکێ، کاندیدە سەرکەوتوەکان هەڵدەبژێرێت.
  4. ئەگەر کاندیدی سەرکەوتو پاشگەز بوەوه‌ یا له‌ خوێندن بەردەوام نەبو، ئەوا ناوی دەخرێتە لیستی ڕەش و، جارێكی دیكه‌ بۆی نیە داواکاری پێشکەش بە هیچ بەرنامەیەکی خوێندنی باڵا له‌ ناوخۆ یا دەرەوە بکات.
  5. هەر کاتێک کاندید بەڵگەنامەی نا دروست پێشکەش بە لایەنی هەنگاریا یا وەزارەتەکەمان بکات، ئەوا دەخرێتە لیستی ڕەش و زەمالەکەی هەڵدەوەشێنرێتەوە.
  6. لەبەر ئەوەی پێشکەشکردن ڕاستەوخۆ لە رێگەی وێبسایتی زەمالەکەیە، بۆیه‌ تا دەرچونی ئەنجامی بەرایی، وەزارەتەکەمان هیچ فایلی لەبەردەست نیە تا کاری لەسەر بکات، له‌به‌رئه‌وه‌ تا دەرچونی ئەنجامی زەمالەکە لە ڕێگەی وێبسایتی وەزارەتەکەمان، بە هیچ شێوەیەک سەردانی وەزارەت مەکەن.

Description: https://ssl.gstatic.com/ui/v1/icons/mail/images/cleardot.gif