د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی پێشوازیكرد له د.بێڵ والی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمیسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی بۆ دادپه‌روه‌ری و لێپرسینه‌وه و، وه‌فدێكی هاوڕێی.
له دیدارێكدا كه ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه، ڕێكه‌وتی (2015/5/19) له دیوانی وه‌زاره‌ت به‌ڕێوه‌چو، وه‌فدی میوان ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌یان ڕونكرده‌وه‌و ڕاگه‌یاند: وه‌ك ڕێكخراوه‌كه‌مان پڕۆژه‌یه‌كمان له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، كه تایبه‌ته بهدادگاكان و بواری یاسا، هه‌روه‌ك داوای له وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌دابینكردنی ستاف هاریكاریان بكه‌ن به‌تایبه‌ت ئه‌و مامۆستا‌و خوێندكارانه‌ی زانكۆ كه پسپۆڕ‌و شاره‌زاییان له بواری لێكۆڵه‌ری دادی و تاوان و یاسا و بواری وه‌رگێڕان، ڕونیشیكرده‌وه كه خولی تایبه‌ت بۆ ئه‌و ستافه ده‌كه‌نه‌وه، كه به‌هۆیه‌وه ئه‌زمونیكی باش له بواری كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر تاوانه‌كان و فێربونی وه‌رگێران به‌شێوازێكی ستاندار په‌یدا ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م كاره‌كانیان له هه‌ولێره‌وه ده‌ست پێده‌كه‌ن.
له به‌رامبه‌ردا د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی دوای به‌خێرهێنانی وه‌فدی میوان به‌گرنگیه‌وه باسی له پڕۆژه‌كه كرد و وتی: له زانكۆكان مامۆستا‌و خوێندكاری به‌توانامان هه‌یه ده‌توانن به‌باشی ئه‌و كارانه ڕابپه‌ڕێنن به‌تایبه‌ت ئه‌و مامۆستایانه‌ی كه له بواری یاسایی و تاوان و لێكۆڵینه‌وه‌ی دادی كار ده‌كه‌ن.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا د.یوسف گۆران دوای ئه‌وه‌ی پاڵپشتی و پشتیوانی خۆی بۆ سه‌رخستنی پڕۆژه‌كه دوپات كرده‌وه، جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ییه‌كی له‌و شێوه‌یه‌شی به‌گرنگ زانی بۆ ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان و خزمه‌تگه‌یاندن به بواری یاسا‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی یاسای و تاوان له كوردستان، له كۆتایشدا وه‌فدی میوانی ڕاسپارد به‌نوسراوی ڕه‌سمی پێداویستیه‌كانیان به‌وردی دیاری بكه‌ن و ڕه‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی بكه‌ن تا بتوانن هاریكاریان بكه‌ن.