وەزیرى خوێندنى باڵا تاجەگوڵینەى لەسەر مۆنۆمێنتی شەھیدانی یەكی شوبات دانا

sheidan

بۆ بەرزو پیرۆزڕاگرتنى گیانى قوربانیانى کارەساتى یەکى شوباى ساڵى (٢٠٠٤)، لە بەردەم مۆنۆمێنتى شەهیدانى یەکى شوبات لە شارى هەولێر مەراسیمێک بەڕێوەچو.

لەو مەراسیمەدا، کە ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕێکەوتى (١/٢/٢٠١٧) بەئامادەبونى  كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و فازل میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و، د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و، وەزیرى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوەکان بەوەکالەت و، نوێنەرى حزب و لایەنە سیاسیەکان و، نوێنەرى وڵاتان لە هەرێمى کوردستان و، ژمارەیەکى زۆر لە پاڕلەمانتاران و لێپرسراوانى حزبى و حکومى و كه‌سوكاری شه‌هیدان لە پارکى سامى عبدولڕەحمان بەڕێوەچو، مەراسیمەکە، لەلایەن وەزارەتى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوەکان بەهاوکارى مەڵبەندى سێیى یەکێتیى نیشتیمانى کوردستان و، لقى دوى پارتى دیموکراتى کوردستان ڕێکخرابو.

 لە مەراسیمەکەدا، تاجە گوڵینەى سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان و حکومەتى هەرێمى کوردستان و، پاڕلەمانى کوردستان لەسەر مۆنۆمێنتى شەهیدانى یەکى شوبات دانرا، هەروەک لەلایەن د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى تاجە گوڵینەى هەردو وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و، وەزارەتى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوەکانییش دانرا، بەدوایدا نوێنەرى حزب و لایەنە سیاسیەکان و، دامەزراوە حکومیەکان و، نوێنەرى وڵاتان تاجەگوڵینەیان لەسەر مۆنۆمێنتى شەهیدانى یەکى شوبات دانا.

(١٣) ساڵ بەر لە ئەمڕۆ و، لە ڕۆژى (١/شوباتى/٢٠٠٤) و، لەیەکەم ڕۆژى جەژنى قوربانى پیرۆز، لە کاتێکدا کە کۆمەڵانى خەڵکى کوردستان سەرقاڵى پیرۆزکردنى ئەو جەژنە بون، لەلایەن دوو تێرۆرستەوە، پەلامارى مەڵبەندى سێیى یەکێتیى نیشتیمانى کوردستان و، لقى دوى پارتى دیموکراتى کوردستان دراو، بەهۆیەوە زیاتر (١٠٠) کەش شەهید بون و، دەیان کەسیى دیکەش برینداربون.