مامۆستایان و فەرمانبەرانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاگادار دەکەین، کە زانکۆکانى تورکیا (١١) یازدە زەمالەی خوێندنیان پێشکەش بە هەرێمی کوردستان کردوە، بەمەبەستی خوێندنی باڵا (ماستەر، دکتۆرا) لە زانکۆکانی ئەو وڵاتە، بهش و پسپۆڕی و مەرجەکانى پێشکەشکردن بۆ بەدەستهێنانى کورسیەکانى خوێندن لەو وڵاتە بەم شێوەیەى خوارەوەیە:
یەکەم/ مەرجەکان بۆ خوێندنى باڵا/ماستەر
1. پێشکەشکار دەبێت مامۆستا، یان فەرمانبەر بێت لە دامەزراوەکانى وەزارەتى خویندنى باڵا و تویژینەوەى زانستى.
2. پێشکەشکار دەبێت بە لایەنى کەم دوو ساڵ خزمەتى هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بڕوانامە.
3. دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە (65%) کەمتر نەبێت.
4. دەبێت تەمەنى لە (45) ساڵ زیاتر نەبێت.
5. دەبێت پێشکەشکار بە لایەنى کەم ئاستى زمانى ئینگلیزی (5)پێنج (IELTC)، یان هاوتاکەى لە تاقیکردنەوە ستانداردەکانى دیکەى توانستی زمان کە بریتین لە Pearson) و(TOEFL ITP .
6. کاندیدی سەرکەوتوو لە لایەن وەزارەتى خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستى تەنها مۆڵەتى خوێندنی پێدەدرێت، واتا بەموچەى بنەرەتى و دەرماڵە جێگیرەکان.
7. کاندیدی سەرکەوتوو لە لایەن تورکیا کرێى زمان و خوێندنى بە خۆرایی دەبێت.
8. دوا مۆڵەت بۆ پێشکەشکردن تا ڕێکەوتى (25/1/2016) دەبێت.
9. لە ڕێگەى پڕکردنەوەى ئەم فۆرمەوە داواکارى پێشکەش بکە:
دوەم/ مەرجەکان بۆ خوێندنى باڵا/دکتۆرا
1. پێشکەشکار دەبێت مامۆستا، یان فەرمانبەر بێت لە دامەزراوەکانى وەزارەتى خویندنى باڵا و تویژینەوەى زانستى.
2. پێشکەشکار دەبێت بە لایەنى کەم دوو ساڵ خزمەتى هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بڕوانامە.
3. دەبێت کۆنمرەی ماستەرى لە (70%) کەمتر نەبێت.
4. دەبێت تەمەنى لە (50) ساڵ زیاتر نەبێت.
5. دەبێت پێشکەشکار بە لایەنى کەم ئاستى زمانى ئینگلیزی (5)پێنج (IELTC)، یان هاوتاکەى لە تاقیکردنەوە ستانداردەکانى دیکەى توانستی زمان کە بریتین لە Pearson) و(TOEFL ITP .
6. کاندیدی سەرکەوتوو لە لایەن وەزارەتى خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستى تەنها مۆڵەتى خوێندنی پێدەدرێت، واتا بەمووچەى بنەرەتى و دەرماڵە جێگیرەکان.
7. کاندیدی سەرکەوتوو لە لایەن تورکیا کرێی زمان و خوێندنى بە خۆرایی دەبێت.
8. دوا مۆڵەت بۆ پێشکەشکردن تا ڕێکەوتى (25/1/2016) دەبێت.
9. لە ڕێگەى پڕکردنەوەى ئەم دوو فۆرمە داواکارى پێشکەش بکە:
سێیەم/ پسپۆڕییەکان و ژمارەى کورسیەکانى ماستەر و دکتۆرا لە تورکیا
ناوى زانکۆ |
جۆرى خوێندن |
بوارى خوێندن |
ژمارەى کورسى خوێندن |
Yuzuncuyil University |
دکتۆرا |
Veterinary Medicine – Internal Medicine |
٢ |
Yuzuncuyil University |
دکتۆرا |
Agriculture-Soil Science and Plant Nutrition |
٣ |
Bingol University |
ماستەر |
Agriculture-Soil Science and Plant Nutrition |
١ |
Bingol University |
ماستەر |
Chemistry (Physical Chemistry) |
١ |
Bahcesehir University |
ماستەر |
Energy System Operation and Technologies |
١ |
Bahcesehir University |
ماستەر |
Industrial Engineering |
١ |
Siirt University |
ماستەر |
Chemical Engineering |
٢ |