چەکی کاندیدانی تواناسازی لیستی ژمارە(٨ ) ساڵی ٢٠١٤

newsitem-1531-11.04.2013-ku.jpg1_.jpg

لیستی ژمارە(٨  ) ی ساڵی (٢٠١٤) ی چەکی کاندیدەکانی بەرنامەی تواناسازی

 
سەرجەم ئەو کاندیدە بەرێزانەی بەرنامەی تواناسازی ئاگادار دەکەینەوە کە ناویان لە لیستی ژمارە (٨)سالی (٢٠١٤)ی هاوپێچ دا هاتووە کە ژمارەیان (١٠٧) کاندیدە رۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ٢٣-١٠-٢٠١٤ کاتژمێر (١١)ی سەرلەبەیانی خۆیان یان بریکارەکانیان (وەکیل) سەردانی بەرێز خاتوو( امیره طاهر عبدالله) لە دیوانی وەزارەتی خویندنی باڵا بکەن بو وەرگرتنی چەکی سەرفکردنی مافە داراییەکانیان وە دواکات بو وەرگرتنی چەکەکان رۆژی دوو شەممە ڕێکەوتی ٣-١١-٢٠١٤ دەبێت.
تێبینی :

1. كاندید ئه‌گه‌ر خۆی بێت ده‌بێت فۆتۆكۆپی ره‌نگاو ره‌نگ له‌ (پاسه‌پۆرت)ی خۆی بهێنت
2. بریکار (وەکیل) ی کاندید پیویستە وێنەی فۆتۆکۆپی رەنگاو ڕەنگی بریکارنامە (وەکالەی گشتی) و ناسنامەی باری شارستانی یان رەگەزنامەی عیراقی لەگەل خۆیدا بهێنیت.
3. پێویستە بریکار (وەکیل) ی کاندید یان كاندیده‌كه‌ خۆی بیێت  ، ده‌بێت زنجیرەی ناوی کاندید وەک لە لیستی هاوپێچدا نوسراوە بزانێت.

4. چەکی سەرفکردنی مافە داراییەکان تەنها لە بانکی منارە لە شاری هەولیر کاش دەدرێت .

5. تکایە بە هیچ شێوەیەک سەردانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران مەکەن بۆ وەرگرتنی چەکی تواناسازی لە بەر ئەوەی چەکی پارە لە وەزارەتی خوێندنی بالا وە دابەش دەکرێت.