شاندی دڵنیایی جۆری بۆ مالیزیا

newsitem-1219-29.12.2011-en.jpg

شاندێکی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ شاندی ووڵاتانی ئەفغانستان و نیپال و کەمبۆدیا و هیندیستان ئامەدەبوون لە بەرنامەیەکی ڕاهێنانی ئەکادیمی کە لە ڕۆژانی ١٢ تا ٢٢ کانونی یەکەمی ٢٠١١ دا بەسترا لە کوالەلامپوری پایتەختی مالیزیا لە ئاژانسی لێهاتوویی مالیزی. شاندی وەزارەتی خوێندنی باڵا پێکهاتبوو لە بەڕێزان دکتۆر شێروان غه‌فور بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری و متمانەبه‌خشین لە وەزارەتی خوێندنی باڵا، دکتۆر دیلان ڕۆشانی ڕاوێژکاری وەزیری خوێندنی باڵا بۆ کارو باری ئای تی، دکتۆر دانا تۆفێق جێگری بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری لە زانکۆی سلێمانی ، خاتوو شلێر ئیبراهیم بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری لە زانکۆی دهۆک.

بەرنامەکە ڕێکخرابوو بۆ ئاشنابوونی بەشداربوان لە ئەزمونی ئاژانسی مالیزی لە چۆنێتی دروستکردنی بەرنامەی دڵنیای جۆری ئەکادیمی بۆ دڵنیابوون لە کواڵیتی خوێندی باڵای مالیزی. بەشداریکردنی وڵاتانی ئامەدەبوو لە پرۆسەی دروستکردنی پرۆگرامێکی کارای دڵنیای جۆری ، دەبێتە پشتگیریەکی باش بۆ بنیادنان و سەرکەوتنی سیستەمی خوێندنی باڵا له‌ هه‌رێمی کوردستان.

پرۆگرامەکە لە چەند بەشێک پێکهاتبوو، رێساکان،یاساکان، بەڵگەکان، تاقیکردنەوەکان، ئەمەش دەبێتە هۆ کارێکی زۆر باش بۆ هەموو وڵاتانی بەشدار لەپرۆگرامەکە ، شارەزایی مالیزی سودێکی تایبەتی هەیە بۆ هەرێمی کوردستان لە میانەی لێکچوون لە رووی پێکەوەژیانی شارستانیەتی و ڕەگەزی و ئاینی هەردوو وڵاتەکە، بۆ دروستکردن و بنیادنانی ئاستێکی بەرزی سیستەمی خوێندنی باڵا. لە میانەی بەرنامەکەیاندا ، شاندەکە سەردانی چەند زانکۆیەکی ووڵاتی مالیزیایان کرد لەوانە زانکۆی پوتڕا مالیزیا و زانکۆی مەڵتی میدیا بۆ ئاڵوگۆرکردنی ئەزموون و شارەزایی لە متمانە بەخشین و دڵنیای جۆری لە نێوان هەردوولایان