زانكۆی جیهان/ دهۆك كورسی خوێندن بۆ خوێندكارانی كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كان دابین ده‌كات

newsitem-1800-14.09.2014-ku.jpg

 وه‌زیری خوێندنی باڵا سوپاسیان ده‌كات

زانكۆی جیهان/ دهۆك كورسی خوێندن بۆ خوێندكارانی كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كان دابین ده‌كات
 
* ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خویندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی
 
سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی جیهان/ دهۆك ژماره‌یه‌ك كورسی خوێندن بۆ خوێندكارانی كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كان ده‌كات. سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی جیهان/ دهۆك له‌ نوسراوێكدا كه‌ بۆ وه‌زاره‌تی خویندنی باڵاو تویژینه‌وه‌ی زانستی-یان ڕه‌وانه‌ كردوه‌، بڕیاریانداوه‌ به‌ته‌رخانكردنی (10) كورسی خویندنی بێ به‌رامبه‌ر، له‌گه‌ڵ (20) كورسی دیكه‌ به‌داشكاندنی (50%) نرخی خوێندن بۆ ده‌رچوانی پۆلی شه‌شه‌می ئاماده‌یی كه‌ دانیشتوی كه‌ركوك و ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانن و له‌هه‌مان كاتدا خویندنی ئاماده‌ییان له‌و ناوچانه‌ ته‌واو كردبێت.
   له‌ به‌رامبه‌ردا (د.یوسف گۆران) وه‌زیری خوێندنی باڵاو تویژینه‌وه‌ی زانستی له‌ نوسراوێكدا به‌ژماره‌ (1091) سوپاس و پێزانینی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو تویژینه‌وه‌ی زانستی پێشكه‌ش سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی جیهان/ دهۆك كردوه‌ له‌ پای ته‌رخانكردنی ئه‌و ژماره‌ كورسیه‌ی خوێندن بۆ خوێندكاران/قوتابیانی كه‌ركوك و ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، هه‌روه‌ك هیواشی خواستوه‌ كه‌ نمونه‌ی ئه‌و جۆره‌ چالاكیانه‌ زیاتر بێت بۆ زیاتر خزمه‌تكردن به‌ بواری زانست و پێگه‌یاندن له‌و ناوچانه‌.