کرێی خوێندنی ماستەر لە ناوەوەی هەرێم

بە مەبەستی  ڕەچاو کردنی بەرژەوەندی خوێندکارانی خوێندنی باڵا- ماستەر لە زانکۆکانی هەرێم  بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٠-٢٠١١)، ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا لە کۆبوونەوەی ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی (١/٣/٢٠١١) دووبارە بابەتی کرێی خوێندنیان تاوتوێ کردەوە. لە ئەنجام دا وەکو هاریکاریەک بۆ ئەو خوێندکارانە بۆ ئەوەی سەرجەم کاتەکانی خۆیان تەرخان بکەن بۆ خوێندن و بەرزکردنەوەی ئاستی زانستیان، و سەرقاڵ نەبوونیان بە لایەنی ماددی، ئەنجومەنی وازارەت بریاری دا:


 ١- ئەو خوێندکارانەی کە فەرمانبەری وەزارەتی خوێندنی باڵا و وەزارەتەکانی تری حکومەتی هەرێمن بۆ ئیمساڵی خوێندنی ماستەر(٢٠١٠-٢٠١١٠) تەنها خەرجی تێچوونی پێداویستیە بنەڕەتیەکانیان لێ وەردەگیرێت.

٢-  ئەو خوێندکارانەی کە بە سیستەمی پاڕاڵاڵ (التعليم الموازى) دەخوێنن، ڕێژەی کرێی خوێندنەکەیان بۆ ئیمساڵنی خوێندن (٢٠١٠-٢٠١١) دابەزێنرا بۆ ١/٤ (چارەگی) ئەو بڕە پارەیەی کە بریار درا بوو لێیان وەربگیرێت، بە گوێرەی بواری پسپۆڕایەتیەکەیان.

٣- کرێی خوێندنی ماستەر بۆ ساڵی داهاتووی خوێندن (٢٠١١-٢٠١٢ا) بە تەواوی وەردەگیرێت