به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ته‌ندروستی‌و سه‌لامه‌تی،‌ زانكۆو ڵه‌یمانگای ته‌كنیكی دهۆك به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌

له‌میانه‌ی‌كارو چالاكیه‌كانی‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ته‌ندروستی‌ وسه‌لامه‌تی‌ له‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا وتوێژینه‌وه‌ی زانستی،تیمێكی‌تایبه‌تی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ ته‌ندروستی‌ وسه‌لامه‌تی

‌ به‌سه‌رپه‌رشتی‌(د.بڕوا محمد میرزاسعید) سه‌ردانێكی‌ مه‌یدانی ‌له‌ ڕێكه‌وتی‌20-21/6/2010 بۆ زانكۆی‌دهۆك و په‌یمانگه‌ی‌ ته‌كنیكی ‌دهۆك ئه‌نجامدا.له‌ به‌شێكی سه‌ردانه‌كه‌‌دا كۆبوونه‌وه‌له‌گه‌ڵ لێژنه‌كانی‌سه‌ر به‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ته‌ندروستی ‌وسه‌لامه‌تی‌ئه‌نجام درا و سیمینارێكی تایبه‌تیش پێشكه‌ش كرا. 

له‌سیمیناره‌دا تیشك خرایه ‌سه‌ر كار وچالاكییه‌كانی‌ لێژنه‌كانی ‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ ته‌ندروستی‌ وسه‌لامه‌تی‌ له‌ شاری‌ دهۆك و بۆ زیاتر ئاشناكردنی‌ لێژنه‌كان به‌كاره‌كانیان و ڕوونكردنه‌وه‌ی‌به‌رپرسیارێتییه‌كانیان.

له‌كۆتایی سه‌ردانی تیمه‌كه‌دا چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌ك‌له‌گه‌ڵ ڕاگر و یاریده‌ده‌ری‌ڕاگری‌لێژنه‌كانی‌سه‌ر به‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ته‌ندروستی‌و سه‌لامه‌تی‌ئه‌نجام درا.