راگه‌یاندنی وه‌رگرتنی قوتابی و خوێندكار له‌ زانكۆ پۆڵیته‌كنیكییه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان

img

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی رایده‌گه‌یه‌نێت، كه‌ زانكۆ پۆڵیته‌كنیكییه‌كانی (هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك) له‌ هه‌رێمی كوردستان، پلانی وه‌رگرتنی قوتابی و خوێندكار بۆ ساڵی 2013-2014 راده‌گه‌یه‌نن. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ له‌ رۆژی 13/8/2013 فۆڕمی تایبه‌ت به‌ وه‌رگرتن له‌ سه‌رجه‌م تۆماری په‌یمانگه‌كانی سه‌ر به‌ هه‌رسێ زانكۆی ناوبراو‌ دابه‌ش ده‌كرێت، دوا كاتیش بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی فۆڕمه‌كان تا 31/8/2013 ده‌بێت. هه‌ر به‌ڕێزێك ئاره‌زوو ده‌كات به‌گوێره‌ی پلان و رێنماییه‌كان، ده‌توانێ له‌كاتی دیاریكراودا داواكاری پێشكه‌ش بكات.


وەرگرتنى قوتابیان/خوێندکاران لە کۆلێژەتەکنیکیەکانى سەر بە زانکۆ پۆلیتەکنیکیەکان:

.    رێژەی 50% ى پلانى وەرگرتنى بەشە زانستیەکان بۆ دەرچووانى ئامادەیى دەبێت. ئەم خوێندکارانە لە رێگەى ناوەندى وەرگرتنەوە لە قۆناخی یەکەم وەردەگیرێن.

2.    رێژەی50%ى پلانى وەرگرتنى بەشە زانستیەکان بۆ دەرچووانى پەیمانگە تەکنیکییەکان دەبێت کە لە قۆناخی دووەم وەردەگیرێن. مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم دەرچووانە بەم شێوەیەى خوارەوە دەبێت:

  • أ‌.    تەنیا ئەو خوێندکارانەی لەریزبەندی دەرچووندا (ریزبەندی خولی یەکەم) کەوتوونەتە چارەکی یەکەمەوە (25% ی یەکەم) دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بۆ وەرگیران لە کۆلیجە تەکنیکییەکان.
  • ب‌.    پێشکەشکردن و وەرگرتن بۆ تەواوکردنی خوێندنی بەکالۆریۆس راستەوخۆ پاش دەرچوونی ئەنجامی کۆتایی تاقیکردنەوەکان (خولی یەکەم) دەست پێدەکات و لەرێگەی بەرێوەبەرایەتیی تۆمارگەی زانکۆوە ئەنجام دەدرێت. بۆ ئەم مەبەستە فۆرمێکی تایبەت لەلایەن هەر سێ زانکۆکانەوە ئامادە دەکرێت.
  • ج‌.    مەرج نیە هەر قوتابییەک/خوێندکارێک کە داواکاری پێشکەش کرد وەربگیرێت لەبەر ئەوەى وەرگرتن  بە پێی پلانی وەرگرتن دەبێت. بۆ پرکردنەوەی کورسییەکان بەپێی پلانی وەرگرتن، ریزبەندیی نمرەی دەرچوونی دبلۆم دەکرێت بە پێوەر بۆ دەستنیشانکردنی خوازیارە سەرکەوتووەکان و هیچ پێوەرێکی تر بەکارناهێنرێت.
  • د‌.    ئەو خوازیارانەی سەرکەوتوو دەبن لە قۆناخی دووەم وەردەگیرین و ئەگەر وانەیەک یا زیاتری قۆناخی یەکەمیان نەخوێندبوو ئەوا دەکرێت لە هەمان کاتی خوێندنی ئاساییدا بیخوێنن (بەشێوەی سەربارکردن).
  • ه‌.    رێژەی 20% پلانی وەرگرتن لە هەر بەشێکی زانستی تەرخان دەکرێت بۆ دەرچووانی ساڵانی پێشووتر و وەرگرتن بەهەمان میکانیزمەکانی سەرەوە دەبێت بەمەرجێک تەمەنی خوازیار لە 40 سالڕ زیاتر نەبێت. ئەم خوازیارانەش مەرجی چارەکی یەکەم دەیانگرێتەوە واتە ئەوانەی لە چارەکی یەکەمی دەرچووانی خولی خۆیانن دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن. پێشبرکێی ئەم خوازیارانە بۆ کورسییەکان لە 20 خاڵ دەبێت (10 خاڵ بۆ نمرەی دەرچوونی دبلۆم و 10 خاڵ بۆ ساڵانی خزمەت). بۆ ئەم مەبەستە هەر ساڵێکی خزمەت بە 1 خاڵ ئەژماردەکرێت تا ئەوپەڕی دە خالڕ. لایەنی کەم نیوەی ئەم رێژەیە تەرخان دەکرێت بۆ ئەو دەرچووانەی فەرمانبەرن لە زانکۆ پۆلیتەکنیکییەکان.
  • و‌.    لە وەرگرتنى قوتابیان/ خوێندکاراندا بۆ تەواوکردنی بەکالۆریۆس سنورى جوگرافیایى رەچاو ناکرێت واتە وەرگرتن پابەند نابێت بە شار و پارێزگای تەواوکردنی دبلۆمەوە بەڵام رینماییە گشتییەکانی خوێندن سەبارەت بە بەشی پارێزگا و دەرەوەی پارێزگا رەچاودەکرێت. بۆ ئەم مەبەستە لە سنووری زانکۆی پۆلیتەکنیکدا ژمارەی خوێندکارانی ویستراو بۆ هەر بەشێک بەهەمان رێژە لەنێوان دەرچووانی دبلۆمی ئەو پسپۆرییەی کۆلێجە تەکنیکیەکاندا دابەش دەکرێت.


شێوازى وەرگرتن لە زانکۆ پۆلیتەکنیکیەکان

شێوازى وەرگرتنى دەرچوانى پەیمانگەکان لە زانکۆ پۆلیتەکنیکیەکان بەم شێوەیەى خوارەوە دەبێت:

  1. قوتابى/ خوێندکار فۆرمى تایبەت لە تۆمارى پەیمانگەى وەردەگرێت و ئەو بەشەى کە زانیارى تایبەت بە خۆیەتى پڕیدەکاتەوە و دەیداتەوە بە بە تۆمارى پەیمانگەکە ( تەنها یەک جار فۆرم دەدرێت بە داواکار، بۆ ئەوەى نەتوانێت لە دوو شوێن داواکارى پێشکەش بکات).
  2. لەلایەن تۆمارى پەیمانگەوە وردبینى زانیارییەکان دەکرێت و بەرپرسى تۆمار و راگرى پەیمانگە واژۆى دەکەن و دەینێرن بۆ تۆمارى گشتى زانکۆکەوە (بەرپرسیارێتى راست و دروستى زانیاریەکان لە ئەستۆى پەیمانگەدا دەبێت).
  3. تۆمارى گشتى زانکۆکان وردبینى لە فۆرمەکان دەکەن و لەلایەن بەڕێوەبەرى تۆمارى گشتى واژۆ دەکرێن. پاشان فۆرمەکان دەنێردرێن بۆ وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى/ لێژنەى وەرگرتنى یەکەمەکانى پەیمانگەکان.
  4. لەلایەن لێژنەى وەرگرتنى یەکەمەکانى پەیمانگەکانەوە فۆرمەکان فەرز دەکرێن و ناوى ئەوانەى مەرجەکانیان تێدایە، بەپێى پلانى بەشە زانستیەکان، رادەگەێنرێت و پاشان فەرمانیان بۆ دەردەکرێت.
  5. هەموو قوتابیەک/خوێندکارێک کە فۆرم پڕدەکاتەوە مەرج نییە وەربگیرێت، چونکە وەرگرتن بەپێى چەند بنەمایەکى تایبەتى و لەسەر بنچینەى کێبڕکێ لەگەڵ قوتابیانى/خوێندکارانى تردا دەبێت، پشت بە پلانى وەرگرتنى بەشەکان دەبەستێت.
  6. 6ابەشکردنى فۆرمەکان لە 13/ 8 / 2013 دەست پێبکات و دوا کاتیش بۆ گەڕانەوەى فۆرمەکان 31/ 8 / 2013 بێت.
  7. بۆ ئەم مەبەستە دوو فۆرم هاوپێچ کراوە، یەکەمیان بۆ دەرچوانى ساڵى 2012-2013 و دووەمیشیان بۆ دەرچوانى ساڵانى پێشوو.


هاوپێچەکان:

  1. فۆرمی وەرگرتن بۆ دەرچوانی ساڵانی ٢٠١٢-٢٠١٣.
  2. فۆرمی وەرگرتن بۆ دەرچوانی ساڵانی پێش ٢٠١٢-٢٠١٣.
  3. ناوی بەشە زانستیەكانی پەیمانگا و نەو بەشە زانستیانەی كۆلێجە تەكنیكیەكان كە لە زانكۆ پۆلیتەكنیكیەكان وەردەگیرێن: