وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پۆستى (٢) دوو ڕاگر لەسەرۆکایەتى زانکۆى دهۆک ڕادەگەێنێت, جا هەر کەسێک ئارەزوى هەر یەکێک لەو دوو ئەو پۆستە دەکات و, مەرجەکانى تێدایە دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا (c.v) و داوکارییەکەى پێشکەش بکات تا ناوى لە لیستى خوازیاراندا تۆمار بکرێ و، وەک نەریتێکى هەمیشەى وەزارەتەکەشمان کە نەریتى پێشبڕکێیە باشترین کاندید بۆ ئەو پۆستانە دەستنیشان بکرێ بۆ ڕایکردن و بەڕێوەبردنى کاروبارەکانى ئەو دوو کۆلێژە بەشێوەیەکى ئەکادیمى و کارگێڕى تەندروست.
یەکەم/ پۆستەکان
1. ڕاگرى کۆلێژى و ئابوورى
2. ڕاگرى کۆلێژى پەروەردەى بنیات – ئامێدى
دووەم/ مەرجەکان
1. بڕوانامەى دکتۆرا بێت
2. ناونیشانى زانستى پرۆفیسۆرى یاریدەدەر بێت
3. خزمەتى زانکۆیی لە (10) ساڵ کەمتر نەبێت
4. چانسى زیاتر دەدرێت بەو بەڕێزەى کە زمانى ئینگلیزى بەباشى دەزانێت و, شارەزایى تەواویشى لە بەکارهێنانى کۆمپیوتەر هەبێت .
سێیەم/ تێبینیەکان
1. دواکات بۆ پێشکەشکردنى (c.v) و پوختەى ڕاژە کۆتایی دەوامى (1/11/2015) رۆژى یەک شەممە دەبێت.
2. پێوەیستە پوختەى ڕاژەى لەلایەن بەرپرسى یەکەمى فەرمانگەکەیەوە واژوو کرابێت کە وێنەیەکى هاوپێچە.
3. هەر بەڕێزێک ئارەزووى هەیە و مەرجەکانى سەرەوەى تێدایە دەتوانێ (c.v) و پوختەى ڕاژەى ڕاستەوخۆ بۆ ئەم ئیمەیلە (jobs@mhe-krg.org) ڕەوانە بکات.