وەزارەتی خوێندنی باڵا سكۆلەرشیپی خوێندنی ماستەر لە کۆریا ڕادەگەیەنێت

وەزارەت + سكۆلەرشیپ

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى سكۆلەرشیپى خوێندنى ماستەر لە وڵاتى کۆریا بۆ ساڵى خوێندنى(٢٠٢٠-٢٠٢١) بۆ فەرمانبەرانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕادەگەیەنێت، لەو چوارچێوەیەدا فەرمانبەرانی سەر بەوەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاگادار دەکەینەوە کە وڵاتی کۆریا ژمارەیەک سكۆلەرشیپی خوێندن لە بواری جیا جیا پێشکەش بە وەزارەت کردوە بەمەبەستی خوێندنی ماستەر بەم شێوەی خوارەوە:

  • ماستەر:
  • پێشکەشکار دەبێت  فەرمانبەر بێت لە دامەزراوەكانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە هەرێمی کوردستان.
  • پێشکەشکار دەبێت بە لایەنی کەم دو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بڕوانامە.
  • دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە (٪٦٥) کەمتر نەبێت.

تێبینی: ئەو بەڕێزانەی کە ئەنجامەکانیان بە پلەى (مام ناوەند، باش، زۆر باش، نایاب یا لە سەر ١٠٠ نیە) لە بڕوانامەکانیان نوسراوە، دەبێت لە لایەنی پەیوەندیدار بیگۆرن بۆ نمرە (بۆ نموونە ٦٥)، بە پێچەوانەوە دواجار لە وەزارەتەکەمان کاری لەسەر ناکرێت.

  • دەبێت تەمەنی پێشکەشکار لە (٤٠) ساڵ زیاتر نەبێت.
  •  دەبێت پێشکەشکار بە لایەنی کەم ئاستی زمانی ئینگلیزی (5) IELTS یان هاوتاکەی لە (TOEFL) و ئایلتس و پی تی ئی بێت. خشتەی بەراوردکاری تێستی زمان هاوپێچە.

test

  • داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتە بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت).
  • کاندیدی سەرکەوتو، ئەوا لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتە بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵەی جێگیرەکان.
  • کاندیدی سەرکەوتو لەلایەن وڵاتی کۆریا پشتگیری دارایی دەکرێت. وەک ئەوەی کە لە ماڵپەڕی سكۆلەرشیپکە دەستنیشانکراوە.
  • دۆکیومێنتەکان ڕەوانە بكەن.
  • بۆ زانیاری زیاتر تکایە سەرنجی فایلی پی دی فی هاوپێج بدەن و سەردانی ئەم ماڵپەڕە بکەن:

http://www.koica.go.kr/ciat/index.do

تکایە فۆڕمی تایبەت بەم سكۆلەرشیپیە لەگەڵ تەواوی دۆکیومێنتی پێوسیت بۆ وەزارەتەکەمان/ بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەکان رەوانە بکەن بەم شێوەی خوارەوە:

تەواوی دۆکیومێنتەکان بە دو فایل (یەکێکیان بۆ وەزارەت و ئەوی تریان بۆ لایەنی کۆریا) پێشکەش بە وەزارەتەکەمان بکرێت.

  • فایلی لایەنی کۆریا:

فۆرمی سكۆلەرشیپکە لەگەڵ تەواوی ئەو داواکاریانەی کە لە ماڵپەڕی سكۆلەرشیپکە هاتوە بە هارد کۆپی و سۆفت کۆپی (بە شێوەی سی دی)

فایلی تایبەت بە وەزارەتەکەمان:

  • فۆڕمی سكۆلەرشیپکە لەگەڵ تەواوی ئەو داواکاریانەی کە لە ماڵپەڕی سكۆلەرشیپکە هاتوە.
  • لاری نەبونی شوێنی کارکردنی پێشکەش کار.
  • پوختەی ڕاژەی پێشکەشکار کە تیایدا بە ڕونی ماوەی خزمەتی کرداری لە دوای دواین بڕوانامە تیایدا دیاری کرابێت.
  • بڕوانامەی بەکالۆریۆس بە زمانی ئینگلیزی.
  • توانستی زمانی ئینگلیزی ( تۆیفل یا ئایلتس یا پی تی ئی).
  • وێنەی پاسپۆرت.

تێبینی: سەبارەت بە فایلی وەزارەت، تکایە تەواوی بەڵگەنامەکان بە دو فایل (ڕەسەن و کۆپی) پێشکەش بە وەزارەت بکرێت.

 

Application Guideline_2020