به‌ئاماده‌بونی د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، زانكۆی پۆلیتهكینكی هه‌ولێر مه‌راسیمێكی ڕێزلێنانی بۆ كه‌سایه‌تیه دیاره‌كانی شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌برد.
له‌و مه‌راسیمه‌دا، كه دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، ڕێكه‌وتی (18/3/2019) له هۆڵی ڕۆشنبیری زانكۆ به‌ڕێوه‌چو، سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و، د.ئامانج سه‌عید ڕاوێژكاری وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و، چه‌ندین كه‌سایه‌تی و مامۆستایان و خوێندكاران به‌ڕێوه‌چو، له‌سه‌ره‌تادا ئاماده‌بوان ساتێك به‌بێ ده‌نگی بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی ڕێگه‌ی ڕزگاری گه‌له‌كه‌مان وه‌ستان.
له به‌شێكی دیكه‌ی مه‌راسیمه‌كه‌دا، د.كاوه شێروانی سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر وتارێكی پێشكه‌شكرد، له وتاره‌كه‌یدا دوای به‌خێرهێنانی ئاماده‌بوان باسی له بیرۆكه‌ی پڕۆژه‌كه كرد و ڕایگه‌یاند: زانكۆكه‌مان له پاڵ ئه‌ركه زانستیه‌كانی و پێگه‌یاندنی نه‌وه‌كان، به‌گرنگی زانی ئاوڕێك له‌و كه‌سایه‌تیانه‌ش بداته‌وه، كه ڕۆژانێك له بواره جیاوازه‌كان خزمه‌تیان پێشكه‌ش به‌خه‌ڵكی هه‌ولێر كردوه، ڕونیشیكرده‌وه ده‌ستنیشانكردنی كه‌سایه‌تیه‌كان له‌لایه‌ن لێژنه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه بوه، ئاشكراشیكرد ئه‌م پڕۆژه‌یه له ساڵانی داهاتوش درێژه‌ی ده‌بێت.
هه‌ر له‌و مه‌راسیمه‌دا، چه‌ند كورته فیلمێك له‌سه‌ر ژیانی یه‌كه یه‌كه‌ی كه‌سایه‌تیه‌كان و ژیان و كار و به‌رهه‌مه‌كانیان نمایش كرا، هه‌روه‌ك چه‌ند به‌رهه‌مێكی هونه‌ریش پێشكه‌شكرا.
له به‌شی كۆتایی مه‌راسیمه‌كه‌دا خه‌ڵاتی ڕێزلینانی زانكۆی پۆلیته‌كنیك، له‌لایه‌ن د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و، سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و، د.كاوه شێروانی سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیتهكینكی هه‌ولێر و، ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی دیكه به‌سه‌ر (16) كه‌سایه‌تی هه‌ولێر دابه‌ش كرا، كه له بواره جیاكانی (زانست و پزیشكی و ئه‌ده‌ب و هونه‌ر و ڕۆشنبیر و لایه‌نه‌كانی دیكه) خزمه‌تی دانیشتوانی هه‌ولێر به‌تایبه‌تی و خه‌ڵكی كوردستان به‌گشتی كردوه.