Nov 2016

وەزارەتى خویندنى باڵا به‌چەند پێوەرێك خوێندکاران لە زانکۆ تایبەتەکان وەردەگرێت

1.jpg

 سەبارەت بەژمارەو ڕێژەى وەرگرتن لە زانکۆ تایبەتەکان بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠١٥-٢٠١٦)، وەزارەتى خویندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایدەگەێنێت ئەو ژمارەیەى کە بەپێیى ڕێنماییەکان دیاریکراون وەربگیڕین تەنها پێوەرى وەرگرتن نین، بەڵکو ڕەچاوى لایەنى دیکەش دەکات.

لەو بارەیەوە د.جەمال کەمال سه‌رپه‌رشتیاری گشتی زانكۆ تایبه‌ته‌كان له‌ دیوانی وه‌زاره‌ت ڕاگەیاند: وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەسەر ڕاسپاردەى د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە ئەو ژمارەیەى بەپێیى ڕێنماییەکان بۆ زانکۆ تایبەتەکان دیاریکراون وەربگیڕین تەنها پێوەرى وەرگرتن نابێت، بەڵکو لە ئیستاو لە داهاتودا هەندێک پێوەرى دیکە هەیە ڕەچاوى دەکات وەک (کواڵیتى خوێندن لە زانکۆ تایبەتەکان، هەماهەنگى و هاوکاریکردنیان لەگەڵ وەزارەتەکەمان، ئاستى جێبەجێکردنى ئەو بڕیارو ڕێنماییانەى کە پەیوەستن بە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان)، ڕونیشیكرده‌وه‌ ئه‌و پێوه‌رانه‌ ده‌بنه‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ وه‌زاره‌ت پێدانی خوێندكار بۆ زانكۆ تایبه‌ته‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه‌مبكاته‌وه‌، یاخود زیادیان بكات.