ژمارەیەك لە میدیاكاران لە بەشەكانی ڕاگەیاندن وەرگیران

newsitem-1868-10.12.2014-ku.jpg

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە چوار نوسراوی جیادا كە ئاڕاستەی زانكۆكانی ( سەڵاحەددین، پۆلیتەكنیكی هەولێر، پۆلیتەكنیكی دهۆك، پۆلیتەكنیكی سلێمانی) ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر وەرگرتنی كاندیدانی ڕۆژنامەنوسان و میدیاكاران بۆ درێژەدان بەخوێندن لە بەشەكانی ڕاگەیاندن، ژمارەی وەرگیراوان وەك لە نوسراوەكاندا هاتوە (24) ڕۆژنامەوانن، هەروەك زانكۆكانی ڕاسپاردوە بۆ ئەوەی كاری پێویست بۆ ئەو ڕۆژنامەوان و میدیكارانە بكەن، بۆ ئەوەی وەك خوێندكار/ قوتابی لە ساڵی (2014-2015) درێژە بەخوێندن بدەن.


لەلایەكی دیكەوە ئارام ئیبراهیم قنبر بەڕێوەبەری ناوەندی وەرگرتن  ڕایگەیاند: كە كاندیدانی بەشی ڕاگەیاندن لە زانكۆی سلێمانی لە پرۆسەی وردبینیكردندان و لە ئایندەیەكی زۆر نزیكدا ناوی ئەوانیش بڵاودەكرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی-یش پیرۆزبای لەو میدیاكارو ڕۆژنامەوانانە دەكات كە ناوەكانیان لە بەشەكانی ڕاگەیاندن لە زانكۆكانی كوردستان دەرچوە، ئومێد دەكەین درێژە پێدەری كاروانی ڕۆژنامەگەری كوردی بن و، لەهەمان كاتدا ببنە وەرگرتنیان لە بەشەكانی ڕاگەیاندن ببێتە هۆكارێك بۆ زیاتر بەئاكادیمیكردنی كاری ڕۆژنامەوانی و میدیای لە كوردستاندا.