بۆ قوتابیانی زانكۆی شاهانه‌ی به‌ریتانی

 ئاگاداریه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بۆ قوتابیانی زانكۆی شاهانه‌ی به‌ریتانی؛ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ روانگه‌ی په‌رۆشی بۆچاره‌نووس و دوارۆژی ئه‌و قوتابیانه‌ی كه‌ ساڵی پار له‌لایه‌ن زانكۆی شاهانه‌ی به‌ریتانی فێڵیان لێكراو چه‌واشه‌كران وه‌ به‌نایاسایی له‌م زانكۆیه‌ به‌بێ پلانی وه‌رگرتن و رازامه‌ندی وه‌زاره‌تمان وه‌رگیران. بۆیه‌ وه‌زاره‌تمان بۆ قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی ئه‌م زیانانه‌ی كه‌له‌م قوتابیانه‌ كه‌وتووه‌ دوا له‌ ده‌رچوانی ئاماده‌یی به‌شه‌كانی زانستی و وێژه‌یی ساڵی 2009 – 2010 ده‌كه‌ین كه‌ سه‌ردانی وه‌زاره‌ت بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی فۆرمی پێشكه‌ش كردن بۆ چوونه‌ پێشبركێ له‌ناوه‌ندی وه‌رگرتن به‌پێ ی پێوه‌ری 2011 – 2012 له‌ به‌رواری 6/10/2011 بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ وه‌ دوارۆژ بۆ گه‌رانه‌وه‌ی فۆرم 24/10/2011 یه‌. هیوادارین ئه‌م ده‌ست پێشخه‌ریه‌ی وه‌زاره‌تمان كه‌مێك له‌ئازاری ئه‌م قوتابیانه‌ كه‌م بكاته‌وه‌ كه‌ به‌هۆی چه‌واشه‌كردن و له‌خشته‌ بردنی ئه‌م زانكۆیه‌ زیانیان پێ كه‌و تبوو.

له‌گه‌ڵ هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ قوتابیان و خویندكاران‌