ڕاگەیاندنى دەرفەتى (١٠) زەمالەى خوێندن لە وڵاتى قوبرس

 مامۆستایان و فەرمانبەرانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاگادار دەکەین، کە زانکۆکانى قوبرس (١٠) دە زەمالەی خوێندنیان پێشکەش بە هەرێمی کوردستان کردوە، بەمەبەستی خوێندنی باڵا (ماستەر، دکتۆرا) لە زانکۆکانی ئەو وڵاتە، به‌ش و پسپۆڕی و مەرجەکانى پێشکەشکردن بۆ بەدەستهێنانى کورسیەکانى خوێندن لەو وڵاتە بەم شێوەیەى خوارەوەیە:

یەکەم/ مەرجەکان بۆ خوێندنى باڵا/ماستەر

1. پێشکەشکار دەبێت مامۆستا، یان فەرمانبەر بێت لە دامەزراوەکانى وەزارەتى خویندنى باڵا و تویژینەوەى زانستى.

2. پێشکەشکار دەبێت بە لایەنى کەم دوو ساڵ خزمەتى هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بڕوانامە.

3. دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە (65%) کەمتر نەبێت.

4. دەبێت تەمەنى لە (45) ساڵ زیاتر نەبێت.

5. دەبێت پێشکەشکار بە لایەنى کەم ئاستى زمانى ئینگلیزی (5)پێنج (IELTC)، یان هاوتاکەى لە تاقیکردنەوە ستانداردەکانى دیکەى توانستی زمان کە بریتین لە  Pearson) و(TOEFL ITP .

6. کاندیدی سەرکەوتوو لە لایەن وەزارەتى خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستى تەنها مۆڵەتى خوێندنی پێدەدرێت، واتا بەمووچەى بنەڕەتى و دەرماڵە جێگیرەکان.

7. کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتى قوبرس کرێى زمان و خوێندنى بە خۆرایی دەبێت.

8. دوا مۆڵەت بۆ پێشکەشکردن تا ڕێکەوتى (25/1/2016) دەبێت.

9. لە ڕێگەى پڕکردنەوەى ئەم فۆرمەوە داواکارى پێشکەش بکە:

 (https://docs.google.com/forms/d/1p9-pQAQyuyUIhBQqDYq3FbOOQ9Uqo_fQQKnyhFQZ49s/viewform?c=0&w=1&usp=mail_form_link)

 

دوەم/ مەرجەکان بۆ خوێندنى باڵا/دکتۆرا

1. پێشکەشکار دەبێت مامۆستا، یان فەرمانبەر بێت لە دامەزراوەکانى وەزارەتى خویندنى باڵا و تویژینەوەى زانستى.

2. پێشکەشکار دەبێت بە لایەنى کەم دوو ساڵ خزمەتى هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بڕوانامە.

3. دەبێت کۆنمرەی ماستەرى لە (70%) کەمتر نەبێت.

4. دەبێت تەمەنى لە (50) ساڵ زیاتر نەبێت.

5. دەبێت پێشکەشکار بە لایەنى کەم ئاستى زمانى ئینگلیزی (5)پێنج (IELTC)، یان هاوتاکەى لە تاقیکردنەوە ستانداردەکانى دیکەى توانستی زمان کە بریتین لە  Pearson) و(TOEFL ITP .

6. کاندیدی سەرکەوتوو لە لایەن وەزارەتى خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستى تەنها مۆڵەتى خوێندنی پێدەدرێت، واتا بەمووچەى بنەڕەتى و دەرماڵە جێگیرەکان.

7. کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتى قوبرس کرێی زمان و خوێندنى بە خۆرایی دەبێت.

8. دوا مۆڵەت بۆ پێشکەشکردن تا ڕێکەوتى (25/1/2016) دەبێت.

9. لە ڕێگەى پڕکردنەوەى ئەم دوو فۆرمە داواکارى پێشکەش بکە:

(https://docs.google.com/forms/d/1p9-pQAQyuyUIhBQqDYq3FbOOQ9Uqo_fQQKnyhFQZ49s/viewform?c=0&w=1&usp=mail_form_link)

 

سێیەم/ پسپۆڕییەکان و ژمارەى کورسیەکانى ماستەر و دکتۆرا لە قوبرس

ناوى زانکۆ

جۆرى خوێندن

بوارى خوێندن

ژمارەى کورسى خوێندن

Eastern Mediterranean  University

دکتۆرا

Architecture

٢

Eastern Mediterranean  University

دکتۆرا

Computer Engineering

٢

Eastern Mediterranean  University

دکتۆرا

Electrical and Electronic Engineering 

١

Eastern Mediterranean  University

دکتۆرا

Industrial Engineering

١

Eastern Mediterranean  University

دکتۆرا

Nutrition and Dietetics

٢

Eastern Mediterranean  University

ماستەر

Physiotherapy and Rehabilitation

١

Eastern Mediterranean  University

دکتۆرا

Tourism Management

١