رۆژى سێ شەممە ٢٠١٨/٤/٣ لە کۆلێژی ئەندازیاری زانکۆى سەلاحەدین شاعیرى هەست ناسک سەرکەوت رسوڵ بە خویندنەوەی چەند شیعرێکی کۆن و نوێ دڵی سەدان کچ کوڕى ئاوێتەى شعرەکانى کرد و بۆ چەن ساتێکش روحى ئامادەبوون تێکەڵ بە ڕوحى هەستە جوانەکانى سەرکەوتى شاعیربوون .
سەرکەوت رەسوڵى شاعیر پاش کۆتایی کۆڕە شعرێکەى ئاماژە بەوە دەکات یەکێک لە کۆڕە هەر خۆشەکانم بوو کە لە رووی رێکخستن و شیوازی پێشوازی کردنەکەیان مرۆڤ ئارەقە دەکات لەبەر ریزوخۆشەویستیان شەرم دایگرتم !.... بیدەنگی ئەو خەلکەی لە ناو هۆڵەکە بوون جێی تیڕامان بوو ،گوێگری شیعروگوێ قوڵاغی هەست و چرپەی ئەو دەنگەی دەهات ، دەلالەت لە بوونی هێزی نەوەیەک دەکات کە دەیەوێت وەکو ئێمە نەبێت خۆیان خۆیان بن,سوپاس بۆ میوانانی دەرەوەی کۆلێژ و سوپاس بۆ قوتابیانی دڵگەرمی کۆلێژ و راگرایەتی بەریزو ئازیزیان .سوپاس بۆ ئازیزانم کە ئەرکی ریکخستنی کۆڕەکەیان لە ئەستۆ گرتبوو.