کە مردم لە دڵی ژنێکدا دەمدۆزنەوە
تازەترین بەرهەمى شیعرى شاعیر بێکەس حمە قادر بڵاوکرایەوە
لە مەڕاسمێکى تایبەت و شایستەدا بە سپۆنسەرى کۆمپانیای نێودەوڵەتی (کیو نێت) تازەترین بەرهەمی شیعریی (کە مردم لە دڵی ژنێکدا دەمدۆزنەوە) هى شاعێر (بێکەس حەمە قادر) کە شازدەهەمین بەرهەمی شیعری ناوبراوە بڵاوکرایەوە.
لەو مەڕاسیمە کە کاتژمێر 4 ی ئێوارەی رۆژى چوارشەممە 24/10/2018، لە هوتێل شیراتۆنی شاری هەولێر بە ئامادەبوونی ژمارەییەکی زۆر لە هونەرمەندان و نووسەران و شاعێران و ژمارەییەکی زۆر شیعر دۆستان بەرێوەچوو.
هەروەها لەلایەن کۆمپانیای ناوبراو خەڵاتی ڕێزلێنان بە چەندین کەسایەتیی ڕۆشنبیری و هونەری بەخشرا.