وەزارەتی داد بەمەبەستی فراوانکردن پانتایی خزمەتگوزارییەکانی بۆ هاوڵاتیان ،ولە بەر زۆری دۆسییەکانی جێبەجێکردن کە لە ئەستۆی بەڕێوەبەرایەتی جێبەجێکردنی هەولێرن، کە زۆری دۆسییەکان کاریگەری لەسەر پەککەوتن و دواکەوتنی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگاکان و دۆکێۆمێنتەکانی جێبەجێکردن و بە هۆی پاراستنی مافی حکومەت و هاوڵاتیان، لە ناوەندی پارێزگای هەولێر بەڕێوەبەرایەتی جێبەجێکردنی دووەمی کردەوە.
ئەو بەڕێوەبەرایەتییە نوێیەی جێبەجێکردن تایبەتمەند دەبێت بە کۆمەڵێک مامەڵە کە بریتییە لە : دۆسییەکانی قەرزی حکومەت و بڕیارەکانی دادگاکانی بیانی و بڕیارەکانی دادگاکانی ناوچەکانی تری عێراق.
وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەر چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستاندا، هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە ٣٥ بەڕێوەبەرایەتی جێبەجێکردنی هەبوو بەکردنەوەی ئەم بەڕێوەبەرایەتییە نوێیە بوونە ٣٦. کە بەم جۆرەی خوارەوە دابەش کراوون: ١٥بەڕێوبەرایەتی لە هەولێر، لە سلێمانی ١٤، لە دهۆک ٦، و یەک بەڕێوەبەرایەتی جێبەجێکردنیش لە هەڵەبجە هەیە.
وەزارەتی داد فەرمانگەی جێبەجێکردنی دووەم لە ناوەندی هەولێر دەکاتەوە
16 أيلول/سبتمبر 2020










