بەرێوەبەرایەتی گشتی فەرمانگەکانی داد بە پێ ی یاسایی وەزارەتی داد ژمارە ١٣ لە ساڵی ٢٠٠٧ کەلە رۆژنامەی وەقایعی کوردستانی بڵاوکراوەتەوە بڕیاری پێک هێنانی دراوە پاش لێک جیابونەوەی ئەنجومەنی دادوەری لە وەزارەتی داد .
بەڕێوەبەرایەتیەکەمان یەکێکە لە دەزگا گرنگەکانی وەزارەتی داد وە ژمارەی میلاکی بریتییە لە (١٢٥٥) فەرمانبەر لە سنووری هەرسێ پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان وە ئیدارەی گەرمیانش . بەرێوەبەرایەتی گشتی فەرمانگەکانی داد سێ دەزگای گرنگی لە خۆ گرتووە کە
- فەرمانگەکانی دادنووس
- بەڕێوەبەرایەتیەکانی جێبەجێکردن
- بەڕێوەبەرایەتیەکانی چاودێری ناکامەکان
کە ئەمە خۆی لە خۆیدا یەکێکن لە دەزگا هەرە چالاک و پڕ خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتیان لەسەرەتای دروست بوونی ئەم بەڕێوەبەرایەتیە کۆی سەرجەم ئەم فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتیانە بریتی بوو لە نزیکەی (٩٥) فەرمانگە بەڵام لە دوای ساڵی ٢٠٠٩ وە تاکو ئیمرۆ نزیکەی (١١٠) فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتی لەسەرجەم شارو شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان لە خزمەت هاوڵاتیان دان وە بەردەوام ئەم ژمارە لە زیاد بوونە ئەگەر پێویست بکات
بە پێ ی فەرمانی وەزاری ژمارە ٣٣٧-٦ لە ٢٤/٢/٢٠٠٩ بەڕێز ( ئازاد رۆستم عبداللە ) دانراوە بە بەڕێوەبەری گشتی .










