لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی وەزیران بە بریاری ژمارە (25) لە 18/9/2019 بە سەرۆكایەتی بەرێز فەرسەت ئەحمەد عەبدوڵڵا/ وەزیری داد و ئەندامێتی ئەم بەرێزانەی خوارەوە پێكهاتووە، بۆ پێشكەشكردنی راوێژی دەستووری و یاسایی پێویست بە ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئەو رەشنووسی یاساو پێرەوانەی لە لایەن وەزارەت و دەستەو لایەنەكانی نەبەستراو بە وەزارەت ئامادە دەكرێن یان لە لایەن پەرلەمانی كوردستانەوە ئاراستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران دەكرێن.
- د. ڤالا فەرید ئیبراهیم / وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پەرلەمان
- خالد سەلام شوانی/ وەزیری هەرێم بۆ بەرێوەبردنی دۆسێی دانوستان لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ
- د. ئامانج رەحیم ئەحمەد/ سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران
- د. ئومێد سەباح عوسمان/ سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران
ئەو پرۆژە یاساو پێرەوانەی تاكو ئێستا لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆی لەبارەوە كردووە و رای خۆی لەسەریان دەربریوە:
- بەركاركردنی یاسای فیدراڵی واژۆی ئەلیكترۆنی و مامەڵە ئەلیكترۆنیەكان ژمارە 78ی ساڵی 2012
- پێشنیازی یاسای بیمەی كۆمەڵایەتی بۆ منداڵانی بێ باوك لە هەرێمی كوردستان
- پرۆژە یاسای گەشەپێدانی خێزانی لە هەرێمی كوردستان
- هەمواری رەشنووسی یەكەمی یاسای وەبەرهێنان ژمارە (4)ی ساڵی 2006
- هەمواری یەكەمی یاسای وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان ژمارە (5)ی ساڵی 2010
- نظام ممارسة مهنة مراقبة وتدقيق الحسابات في اقليم كوردستان
- یاسای وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان
- پێشنیازی بریاری پێدانی پێشینەی خانووبەرەو هاوسەرگیری بە هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان
- پێشنیازی یاسای دامەزراندنی سندوقی پشتیوانی دارایی نیشتەجێبوون
- پێشنیازی یاسای (ماف و ئەركی نەخۆش لە هەرێمی كوردستان)
- یاسای دیوانی چاودێریی دارایی لە هەرێمی كوردستان
- قانون المجلس الطبي في اقليم كوردستان
- پێشنیازی یاسای پاراستنی بەرهەمە خۆماڵیەكان لە هەرێمی كوردستان
- پرۆژە یاسای (تضمين الموظفين) لە هەرێمی كوردستان
- پرۆژە یاسای دامەزراوەی دەرمان و خۆراك لە هەرێمی كوردستان
- پرۆژە یاسای دەروازە سنووريەكان
- پێشنيازی سوككردنی باری دارايی هاوڵاتيان
- پرۆژە یاسای دامەزراوەی دەرمان و خۆراك لە هەرێمی كوردستان
- قانون مجلس الاعلى لمكافحة الفساد والاصلاح العام في اقليم كوردستان/ العراق
- پێشنیازی یاسای بیمەی كشتوكاڵی لە هەرێمی كوردستان
- یاسای چارەسەری زێدەرۆیی سەر زەوی كشتوكاڵی لە هەرێمی كوردستان
- پرۆژە یاسای فرۆشتن و بەكرێدانی مایەكانی دەوڵەت
- رەشنووسی پێرەوی رێكخستنی پاسەوانی
- رەشنووسی پێرەوی ناوخۆی صندوقی خانەنشینی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان
- پێرەوی دیاریكردنی مەرجەكانی دامەزراندن لە پلەی باڵا لە هەرێمی كوردستان
- ڕەشنووسی بەیانی هەموارکردنی ماددەی(٤٠)لە سیستەمی فەرمانگەی چاکسازی کۆمەڵایەتی هەرێمی کوردستان










