فەرسەت احمد عبداللە

زانیاری کەسی:
ڕێکەوتی لە دایک بوون: ١٩٤٦
شوێنی نیشتەجێ بوون: دهۆک
بڕوانامە: بەکالۆریوس لە حقوق
باری خێزانی: خێزاندار
زمانی دایک : کوردی
زمانی : ئینگلیزی
قۆناغەکانی کارو بەرپرسیاریەتی:
بەرپرسیاریەتی |
ساڵ |
پاش رێکەوتنی (11) ئادار بە وەزیفەی رێوەبەری ناحیە دامەزراوە |
١٩٧٠ |
وەک رێوەبەری ناحیە لە ناحیەکانی مزۆری باڵا (شێروان مەزن) – دوسکی (مانگێش) نێروەرێکان – رزگاری (ابراهیم خلیل) کاری کردووە |
١٩٧٠ -١٩٧٤ |
چووە ناو رێزەکانی بزووتنەوەی ئازادیخوازی کوردستان، بووە بە قائمەقامی دهۆک لە رێکخستنەکانی ئیدارەی شۆرش |
١٩٧٤ - ١٩٧٥ |
واز لە وەزیفەی هێناوە و لە دهۆک وەک پارێزەر کاری کردووە |
١٩٨٠ - ١٩٩٢ |
وەک ئەندام لە ئەنجومەنی نیشتیمانی کوردستانی – عێراق هەڵبژێردراوە |
١٩٩٢ -٥ -١٩ |
وەک سکرتێری ئەنجومەنی نیشتمانی (پەرلەمان) و ئەندامی دەستەی سەرۆکاتەی هەڵبژێردراوە و تاکو 2013 بەردەوام بوو بۆ سێ خولی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و لە زۆربەی چالاکییەکانی تشریعی و قانونی پەرلەمان بەشدار بووە |
١٩٩٢ - ٦- ٤ |
بەشداری لە کۆنگرەی ئۆپۆزسیۆن لە لەندەن کردووە |
٢٠٠٢ |
ئەندامی دارشتنی رەشنوسی پرۆژەی دەستوری هەرێمی کوردستان و پرۆژەی دەستوری عێراق |
٢٠٠٢ |
ئەندامی ئەنجومەنی دانانی ئالییەتی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نیشتمانی عێراق بووە لە بەغدا |
٢٠٠٣ |
بۆ چەند مانگ بەشدار بووە لە کۆبوونەوەکانی (مجلس الحکم) وەک یاریدەدەر لەگەل شاندی پارتی لە ئەنجومەنی حوکم بە سەرۆکایەتی جەنابی بارزانی و نوێنەرایەتی کوردستان کردووە لە لیژنەکانی ئەنجومەن |
٢٠٠٤ |
سەرۆکی لیژنەی پێداچوونەوەی پرۆژەی دەستوری کوردستانی عێراق بووە |
٢٠٠٦ - ٢٠٠٨ |
تاکو ئێستا وەک راوێژکار لە بابەتەکانی دەستوری و فیدراڵی یارمەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەدات |
٢٠١٥ |
وەزیری داد - حکومەتی هەرێمی کوردستان تا ئێستا بەردەوامە |
٢٠١٩ |










