ئاماژە بە هەردوو بریاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (1) لە 15/7/2019 و بریاری (52) لە 5/5/2020، وەبەلەبەر چاوگرتنی بەرژەوەندی گشتی و لە پێناو باشتر خزمەتکردنی هاوڵاتیان و ڕاپەڕاندنی کارەکانیان لە دام و دەزگاکانی سەر بە وەزارەتمان بڕیارماندا بە:-
- پێویستی پابەندبوونی فەرمانبەران بە کاتی دەوامی فەرمی لە کاتژمێر (8) بەیانی تاوەکو (3) پاش نیوەرۆ.
- پێویستە بە ئەندازەی قەبارەی ئیش و کاری هاوڵاتیان لە فەرمانگەکان، فەرمانبەر دەوام بکات و مامەڵەی هاوڵاتیان ڕاییبکرێت و بەهیچ شێوەیەک نابێت بە پاساوی نەبوونی فەرمانبەر کاری هاوڵاتیان دوابخرێت.
- پێویستە لە کاتی دەوامی فەرمیدا، فەرمانبەران و هاوڵاتیان پابەند بن بە گشت ڕێنمایی و ڕێکارە تەندروستییەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.
- لە کاتی تووشبوونی فەرمانبەر بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبێت بە راپۆرتی پزیشکی پشتڕاستی ئەمە بکات، دوایش بە ڕاپۆرتی پزیشکی پشتڕاستی چاکبوونەوەی لە ڤایرۆسەکە بکاتەوە، واتا دەبێت ئەم دوو ڕاپۆرتە پێشکەشی فەرمانگەکەی بکات.
- ئەم فەرمانە لە ڕۆژی دەرچوونیەوە جێبەجێدەکرێت.










