راگەیاندراوێک لە وتەبێژی فەرمی وەزارەتی داد
بەمەبەستی گفتوگۆکردن لە بارەی چۆنێتی دەسپێکردنەوەی دەوامی فەرمی لە دیوانی وەزارەتی داد و دانانی رێوشوێنی دەوام کردن لە رووی ژمارەی فەرمانبەران بە پێی پێداویستی ئیشەکان و گرتنەبەری رێکاری خۆپارێزی تەندروستی بۆ فەرمانبەران و سەردانیکاران( موراجعین)، بە رەچاوكردنی پاراستنی گیان و تەندروستی ھەموولایەك و بە پێی رێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، کاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی رۆژی یەکشەمە 10/5/2020، لە دیوانی وەزارەتی داد، دادوەر/ عەبدولڕەحمان سیوەیلی، بەڕێوبەری گشتی داد، لەگەڵ تەواوی بەڕێوبەرانی دیوانی وەزارەتی داد کۆدەبێتەوە، باس کردنی ناوەڕۆک و بڕیارەکانی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی داد، تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە دەبێت، بەو ئامانجەی بتوانین بەشێوەیەكی گونجاو بە رێكاری پێویست، لە رۆژی دووشەمەوە 11-5-2020 دەوام كردن لە دیوانی وەزارەتی دادی حكومەتی ھەرێمی كوردستان دەسپێ بكەینەوە.
وتەبێژی وەزارەتی داد – 6-5-2020










