وەزیری داد پێشوازی لە قوتابیانی یاسا دەکات 

18 شباط/فبراير 2020

 

      

                  و

رۆژی 18-2-2020، لە تەلاری وەزارەتی داد، فرسەت ئەحمەد، وەزیری داد ی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، پێشوازی كرد لە پۆلێك قوتابیانی كۆلیژی یاسای زانكۆی بەیان كە بە یاوەری دکتۆر محەمەد سەردانی، وەزارەتی دادیان كرد بوو.

وەزیری داد لە وتەیەكیدا بۆ قوتابیانی یاسا دووپاتی لەوە كردەوە كە : بۆئەوەی ببنە مافپەروەرێکی سەركەوتوو، دەبێت لە كاری پراكتیكی رۆژانەی پارێزەرایەتی قاڵ ببنەوە و لەگەڵ وردەكاریی یاساكان و رێوشوێنەكانی دادگا و قۆناخەكانی دادگەریی دا، سەروكار و ئەزموون پەیدا بكەن، وەزیری داد ئامۆژگاری قوتابیانی كرد كە خوێندنەوە و ژیانی پراكتیكی پاش زانكۆ، رووی راستەقینەی ھێزو توانای یاساكانتان نیشان دەدات، چونكە قۆناغی خوێندنی زانكۆ تەنیا دەرگەیەكی نوێتان بۆ دەكاتەوە و بنەما گشتییەكانتان پێ ئاشنا دەكات، بەڵام كاتێك بەكردەنی دەچنە ناو كاری پارێزەرایەتی و بەرگری كردن لە مافی ئەوانی دی، وا ھەست بەوەدەكەن كە تازە دەست بە ناسینی قانوون دەكەن .

وەزیری داد دووپاتی كردەوە ئەوەی لە زانكۆ دەیخوێنن، پێویستی ئەزموونەكانی ژیانی پراكتیكی پڕناکاتەوە، چونكە كاتێك دەبنە پارێزەر دەبێت زۆر بەوردی دۆسییەكان بخوێننەوە، دەبێت زانیاری تەواوەتی لەسەری بەدەست بخەن، دەبێت لە رێوشوێنی قانوونی وردببنەوە، گرنگە بۆ ئێوە ھەر لە ئێستاوە زۆر بخوێننەوەو، بە وردەكاری رێوشوێنەكان و لە بڕیارەكانی دادوەر بڕاونن و، قووڵ ببنەوە تیایدا، چونكە ھەندێك رێوشوێن ھەیە، دەبێت ئێوە ھەر لە ئێستاوە خۆتان بیدۆزنەوە و فێری قۆناخەكانی رێوشوێنە قانوونیە پێویستەكان ببن.

وەزیری داد باسی ئەزموونی قوتابیێتی خۆی بۆ كردن و لەوبارەیەوە رایەگەیاند: "لە قۆناغەكانی ناوەندی و دواتر لەئامادەییشەوە حەزی بەوەبووە ببێتە قوتابی یاسا، چونكە ئەوكات زۆر گوێی لەو بەرنامە رادێۆییانە گرتووە كە چیرۆكی دۆسیەكانی دادگایان كردۆتە درامای رادێۆیی و رێوشوێنە یاساییەكان و مورافەعەتاكانیان لە شێوەی چیرۆكی رادێۆ نمایش كردۆتەوە، وەزیری داد وتی: "  حەزکردن لەو بابەتەی کە بۆ خوێندن یان کارکردن هەڵیدەبژێریت، بنەمای سەرکەوتنی هەر مرۆڤێکە لەو پیشەیەی کە لە ژیاندا بۆ خۆی داناوە".

 لە كۆتایی دیدارەكەدا وەزیری داد، وەڵامی پرسیاری قوتابیانی دایەوە و زۆر بابەتی جیاجیای قانوونی  بۆ شیكردنەوە.

 

ناونیشان

ناونیشان: هەرێمی کوردستان-هەولێر

‌چواڕیانی فرنسوا میتران

 

پەیوەندی کردن

بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکانتان سەبارەت بە هەر کارێکی پەیوەست بە وەزارەتی داد یا هەر فەرمانگەیەکی تری سەر بە وەزارەت دەتوانن پرسیارو داواکاری و سکاڵاکانتان لە رێگەی ئەم فۆرمەوە بنێرن

: iraq, irbil
: 2245522 - 2245515 - 2245507
  نامەکەت نەگەیشت.   نامەکەتە بەسەرکەوتووی گەیشت.
Top