وەزیری داد دادنووسی یەکی هەولێری بەسەركردەوە

21 كانون2/يناير 2020

 

ئەمڕۆ سێشەممە رێكەوتی 21/1/2020 (فەرسەت ئەحمەد) وەزیری دادی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەیاوەری دادوەر/ (عبدالرحمن سیوەیلی) بەڕێوەبەری گشتی داد ,فەرمانگەی داد نووسی (1) ی لە شاری هەولێر بەسەر كردەوە. 

لە میانەی سەردانەكەیدا وەزیری داد، تەواوی بەشەكانی ژوور بە ژوور بەسەركردەوە و چاوی كەوت بە دادنوس و فەرمانبەرانی ئەم بەڕێوەبەرایەتیە و لە نزیكەوە گوێی لە سەرنج و داواكاریەكانیان گرت .

وەزیری داد جەختی كردەوە لەسەر گرنگی پابەند بوون بەدەوام و كەمكردنەوەی رۆتین و رێزگرتن لەهاوڵاتیان و راییكردنی مامەڵەكانیان بەكەمترین كات و ئاسانترین رێگا، هەروەها چۆنێتی بەڕێوەچوونی کاری دانووسی بە سیستمی نوێی ئەلەکترۆنی لە نزیکەوە بەسەر کردەوەو لەوبارەیەوە خێرا راییکردنی کارو مامەڵەی هاوڵاتیان و ئارامی و رەزامەندی هاولاتیانی زۆر بەباشی وەسفکرد و بەرزینرخاند. 

وەزیری داد، لەکاتی گفتوگۆکردنی لەگەڵ هاولاتیان و فەرمانبەران و دادنوساندا، ئاماژەی بەوە دا کە لە رووی ئاسودەیی و کارئاسانی بۆ هاوڵاتیان و خێرا تەواوکردنی مامەڵەکانیان، لەچاو شێوازی بەڕێوەبردنی موعامەلات لە پێشتردا، سیستمە نوێیەکە، جیاوازە و توانیوێتی پێشکەوتنێکی باش دروست بکات. 

هەروەها لەكاتی بەسەر كردنەوەكەشدا،وەزیری داد، چاوی بەهاوڵاتیان لە چینە جیاجیاکان و پارێزەران كەوت و لەگەڵیان دواو گوێی لە داوا و سەرنج و پێشنیارەكانیان گرت،

شایانی باسە فەرمانگەکانی دادنووسی، سەر بە بەرێوەبەرایەتی فەرمانگە دادیەكانن، لە دادنئسی یەکی هەولێر (7) دادنوس، رۆژانە مامەڵەی هاوڵاتیان رایی دەكەن. دوایی ئەوەی شێوازی كارەكانی بەشێوەی سیستەمی ئەلەكترۆنی بەڕێوە دەچێت، ئێستا مامەڵەو كارەكانی دادنووسی خێراتر و ئاسانتر بووە و لە کەشێکی ئارام و پاکوخاوێندا هاوڵاتیان بەڵگەنامەکانیان وەردەگرنەوەو لە رێگەی کۆمپیوتەریشەوە بەڵگەنامەکان لە چەند سێرڤەرێکی گرنگ و زامنکراودا دەپارێزرێت و هەرکاتێک و لە هەر شوێنێکیش هاوولاتی داوای دانەیەک لەو بەڵگەنامەیەی خۆی بکات دەتوانێت دەستی بکەوێت. 

ناونیشان

ناونیشان: هەرێمی کوردستان-هەولێر

‌چواڕیانی فرنسوا میتران

 

پەیوەندی کردن

بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکانتان سەبارەت بە هەر کارێکی پەیوەست بە وەزارەتی داد یا هەر فەرمانگەیەکی تری سەر بە وەزارەت دەتوانن پرسیارو داواکاری و سکاڵاکانتان لە رێگەی ئەم فۆرمەوە بنێرن

: iraq, irbil
: 2245522 - 2245515 - 2245507
  نامەکەت نەگەیشت.   نامەکەتە بەسەرکەوتووی گەیشت.
Top