لە چوارچێوەی خولە بەردەوامەكانی وەزارەتی داد بۆ پەرەپیدانی توانستی فەرمانبەرانی، بۆ ماوەی چوار رۆژ خولێكی فێركاری بواری كۆمپیوتەر لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پەرەپێدان و راھێنان لە وەزارەتی داد سەرپەرشتی كرا كە 15 فەرمانبەر لە ھەموو دەزگا سەرەكییەكانی وەزارەت تیایدا بەشداربوون.
لەو خولەدا بەشداربووان لەبارەی چۆنێتی دروستكردنی داتابەیس بە ھۆی بەرنامەی مایكرۆسۆفت ئێكس ەوە’ زانیاریی نوێیان پێدرا؛ ئەو پرۆگرامەی كە بەكاردێت بۆ ھەڵگرتن و خەزنكردنی زانیاری، بەتایبەت لە فەرمانگەكانی وەزارەتی داد فەرمانبەران دەتوانن لە بواری رێكخستنی كاری میلاكات و ئامار كەڵكی لێوەربگرن’ ھەربۆیە زۆر گرنگە فەرمانبەرانی میلاك و ئامار شارەزای ئەو بەرنامەیە بن؛ ھەرلە خولەكەدا سەبارەت بە چۆنێتی بەكارھێنانی داتابەیسی وەزارەتی دارایی و ئابووری تایبەت بە میلاكات؛ زانیاریی باش خرایەڕوو .
رۆژی پێنجشەمە 28-11-2019 لە دوایەمین رۆژی خولەكەشدا بە ئامادەبوونی دادوەر / عەبدولڕەحمان حەمە كەریم ’ بەڕێوبەری گشتی داد، ئاڤا حازم’ بەڕێوبەری كارگێڕی و خۆیەتی ، بەھرام ساڵح ’ بەڕێوبەری پەرەپێدان و راھێنان و نەریمان تالیب’ بەرپرسی راگەیاندن و وتەبێژی وەزارەتی داد؛ بڕوانامەی تەواوكردنی خولەكە بەسەر بەشداربوواندا دابەش كرا .










