بەمەبەستی بەسەرکردنەوەی کار و ئەرکەکانی فەرمانبەران و لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە پێداویستی و کەمووکوڕییەکانیان، رۆژی ١٥-١٠-٢٠١٩. فەرسەت ئەحمەد؛ وەزیری دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەرایەتی ناکامانی هەولێری بەسەرکردەوە.
سەرەتا وەزیری داد گەشتێکی بەناو بەشە جیاجیاکانی بەڕێوەبەرایەتیەکەدا کرد و یەک بە یەک لەگەڵ فەرمانبەران و بەرپرسانی بەش و هۆبەکان؛ گفتوگۆی ئەنجامدا و سەبارەت بە چۆنێتی پێشکەشکەش کردنی خزمەتگوزاریی بە هاوڵاتیان و وەڵامدانەوەی فەرمانبەران بۆ داواکارییەکانیان؛ پرسیاری ئاڕاستەی فەرمانبەران و بەرپرسانی بەش و هۆبەکان کرد.
داوای لێکردن تێبینییەکان و راوبۆجووونی خۆیان بدەن لەسەر شێوازی مامەڵەی لێپرسراوی بەشەکانی فەرمانگە لەگەڵیاندا ، هەروەها وەزیری داد بەمەبەستی پێشخستنی کارەکان و دابینکردنی شوێنێکی باشتر و شیاوتر بۆ بەڕێوبەرایەتی ناکامان راوبۆچون و پێشنیازەکانی لەگەڵدا ئاڵوگۆڕکردن و لەو بارەوە وەزیری داد رایگەیاند " هەوڵ دەدەن جێگەیەکی نوێ بۆ بەڕێوبەرایەتی ناکامان دابین بکەن و جێگەیەکی گوونجاوی وابێت کە شایستەی بەڕێوبەرایەتی ناکامان بێت .
وەزیری داد لە بارەی پابەندبوونی فەرمانبەران بە دەوامی فەرمی و دەرچوونیان بۆ ئەنجامدانی کارەکانیان گفتوگۆی لەگەڵ فەرمانبەرانی یاسایی بەڕێوبەرایەتی جیبەجێکردن ئەنجامداو دووپاتی لەوەکردەوە کە پێویستە لە دیاریکردنی مەوعیدەکانی سەردانیکردنی دادگا و شوێنە گستییەکانی دیکەدا فەرمانبەرانی بەڕیوبەرایەتی ناکامان پێبەندی کاتەکانی چوونە دەرەوە و گەڕانەو بن بۆ دەوام .
شیاوی باسە لەو سەردانەدا دادوەر عەبدولرەحمان حەمەکەریم بەڕێوبەری گشتی داد و نەریمان تاڵیب وتەبێژی وەزارەت، یاوەری وەزیری داد بوون .










