بە ئامانجی رەتكردنەوەی هەندێک لە ماددەکانی یاسای ژمارە (14) ی ساڵی 2019 – یاسای ھەمواری یەكەمی یاسای ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی ئەو پارێزگە و قەزایانەی لەناو ھەرێمێكدا رێكنەخراوون، كە ژمارە (12)ی ساڵی 2018 یە؛ فەرسەت ئەحمەد؛ وەزیری دادی ھەرێمی كوردستان (زێدە لەسەر وەزیفەكەی)، سكاڵانامەیەكی یاسایی ئاڕاستەی سەرۆك و ئەندامانی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق كردوە و تیایدا سكاڵای یاسایی لە دژی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق (زێدە لەسەر وەزیفەكەی) تۆماركردووە .
وەزیری داد سكاڵاكەی لە رۆژی 24-9-2019 لە رێگەی وەكیلی حقووقی خۆیەوە رەوانەی دادگەی باڵای فیدراڵی لە بەغدا كردووە، كە تاییدا ئاماژەی بەوە كردووە ئەو ھەمواركردنە بەتاڵە چونكە سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق قانوونی ژمارە (14)ی ساڵی 2019ی داناوە كە هەندێک لە مادەكانی ئەو یاسایە دژبەیەكە لەگەڵ حوكمەكانی دەستوور و بنەماكانی ھەڵبژاردنی گشتی و بنەما دیموكراتییەكان و ئەو مافە بنچینەییانەی كە لە دەستوردا ھاتوون، ئەمەش وادەكات یاسای ھەمواركردنەوەكە ژمارە 14 ی ساڵی 2019 بەتاڵ ببێت و ئیلغاكردنەوەی هەندێک لە مادەکانی ببێتە كارێكی پێویست بە پێی حوكمەكانی مادەی 12ی دەستوور .
وەزیری دادی هەرێمی کوردستان داوای لە دادگای باڵای فیدراڵی عێراق کردووە کە ئەو مادانەی یاساکە کە لەو سکاڵانامەیەیدا تانەی لێداوە دادگەکە فیدراڵی فەرمان بە بەتاڵ کردنەوەیان بدات وئیلغای بکاتەوە جونکە دژبە حوکمەکانی دەستووری عیراقن .
لەبەر رۆشنایی ئەو مادە دەستورییەدا، وەزیری دادی ھەرێمی كوردستان لە 8 خاڵدا بەڵگە یاساییەكانی بۆ نادەستووری بوون و ناقانوونی بوونی ئەو یاسای ھەمواركردنەوەیە؛ خستۆتە ڕوو، لە مالپەری وەزارەتی داد دەقی سكاڵانامەكە وەكو خۆی بڵاودەكەینەوە :










