پەیمانگەی دادوەری هەرێمی کوردستان پێنجەمین خولی خوێندن بۆ ساڵی ٢٠١٩- ٢٠٢٠ دەست پێدەکات، پاش تەواوکردنی رێوشوێنی یاسایی بۆ وەرگرتنی قوتابیان و ئەنجامدانی تاقیکردنەوە، بڕیارە لە رۆژی یەکشەمەوە ٢٩-٩-٢٠١٩ قوتابیانی خولی پێنجەم خوێندن لەو پەیمانگەیەدا دەست پێبکەن.
پەیمانگەی دادوەری کە یەک لە دەزگە سەرەکییەکانی سەربە وەزارەتی دادە، بۆ خولی پێنجەمی ٦٠ قوتابی وەرگرتووە، کە زیاتر لە ٢٠ قوتابییانیان ئافرەتن، ئەو قوتابیانە بە پێی یاسا پاش دوو ساڵ خوێندنی چڕوپڕ بە مەرسوومی هەرێمی ناوونیشانی دادوەر یان ئەندامانی داواکاری گشتی یان پێدەدرێت.
-لە خوارەوە ناوی قوتابیانی وەرگیراو لە خولی پێنجەمی ٢٠١٩-٢٠٢٠ بڵاو کراوەتەوە :










