وەک دەسپێکی جێبەجێکردنی کارنامەی کابینەی نوێی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و جێبەجێکردنی بڕیارەکانی یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران؛ لە یەکەمین بڕیارەکانی پاش دەست بەکاربوونی، وەزیری داد بەڕێز فەرسەت ئەحمەد عەبدوڵا، گشتاندنێکی بۆ کاتی دەوامکردنی سەرجەم فەرمانبەرانی وەزارەتی دادی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەرکرد، بە پێی ئەو گشتاندنە کە لە ١٨/٧/٢٠١٩ بە نوسراوی ژمارە - ٦/٢٠/٢٢٢٩ دەرچووە، لەمەودوا دەوامکردنی سەرجەم فەرمانبەرانی وەزارەتی داد لە کاتژمێر ھەشتی بەیانی تا سەعات سێی پاش نیوەڕۆ دەبێت و سەرپێچیکاریش خۆی روبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی دەکاتەوە .
ئەمەش دەقی گشتاندنەکەیە:
"ئاگاداری گشت فەرمانبەرانی وەزارەتەکەمان دەکەینەوە کەوا پابەندی دەوامی فەرمی بن کە لە کاتژمێر (٨:٠٠) ی بەیانی دەست پێدەکات و لە (٣:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ کۆتایی دێت، سەرپێچیکەر روبەڕوی لێپرسینەوەی یاسایی دەبێتەوە، بۆ جێبەجێکردن".
فەرسەت ئەحمەد عەبدوڵا – وەزیری داد – ١٨-٧-٢٠١٩










