وەزارەتی داد دوو كتێبی نوێ چاپ و بڵاودەكاتەوە

19 حزيران/يونيو 2019

وەزارەرتی دادی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، لە چوارچێوەی چاپ و بڵاوكردنەوەی زنجیرە كتێبەكانی خۆیدا، دوو كتێبی نوێی خستە بەردەستی خوێنەران، یەكەمیان بەناوی"ئاماری كاروچالاكی 2018ی وەزارەتی داد" ە كەژمارە شەشەم و دووەمیشیان بەناونیشانی "رێبەری بەڕێوەبردنی گۆڕانكاری لە فەرمانگەكانی حكومەت " كە ژمارە حەوتەمی زنجیرە كتێبەكانی وەزارەتی دادە، ھەردوو كتێێبەكە لەژێرچاودێری و بەڕێنمایی دادوەر عەبدولڕەحمان سیوەیلی – بەڕێوبەری گشتی داد ئامادەكراون .
كتێبی یەكەم بریتییە لە راپۆرتێكی درێژو پڕ لە وردەكاریی تایبەت بە چالاكییەكانی بەڕێوەبەرایەتی و دەزگەكانی وەزارەتی داد لە ساڵی 2018 دا، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پەرەپێدان لە دیوانی وەزارەتەوە ئامادە كراوەو کارەکانیش لە ڕێگای دوو تیمەوە ئەنجامدراوە، تیمی یەکەم لە دیوانی وەزارەتە، کە کارە گرنگ و یەکلاکەرەوەکان لە کۆکردنەوە و یەکخستنی ئامارەکان و بە داتابەیسکردن و بە دواداچوون و وردبینی و دیزاین و بەراوردکردن و... تاد، بەئەنجام گەیاندووە و كە بریتی بوون لە ھەریەك :-بەهرام صاڵح حەمەد، بەرێوەبەری پەرەپێدان، دارا رەئووف عەبدوڵا ، یاریدەدەری بەرێوەبەری پەرەپێدان،ڤیان محەمەد ئەسعەد، بەرپرسی هۆبەی ئامار و پلان، شەیما ئەحمەد محەمەد، کارمەندی ئامار، تامان عەبدولفەتاح تۆفیق، کارمەندی ئامار.
تیمی دووەم، نوێنەر و کارمەندی ئامارن لە دەزگا سەرەکییەکانی وەزارەت کە کارەکانیان بریتیبووە لە پێدانی ئاماری دەزگاکانیان بە تیمی یەکەم وەك لە خوارەوە دیارە:- توانا سامی ، ئەنجومەنی شوورای هەرێم، تەنکە غازی، دەستەی سەرپەرشتیاری دادی،وەفا صدرەدین ، دەزگای داواکاری گشتی، بەفرین رەئووف رەشید، پەیمانگەی دادوەری، گەزەنگ عبدالعزیز محمد بەرێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی خانووبەرە، شاخەوان حسین محمد ، بەرێوەبەرایەتی گشتی فەرمانگەکانی داد .
لە كتێبەكەدا سەبارەت بە دەسەڵات و پێكھاتەكانی وەزارەتی داد زانایری گرنگ خراوەتە ڕوو، لەو بارەیەوە باسی ئەوە كراوە كە :
وەزارەتی داد لە حەوت دەزگای سەرەكی پێكدێت بەپێی یاسای بەركاری وەزارەت ژمارە (13)ی ساڵی 2007، كە ئەوانیش بریتین لە (بەرێوەبەرایەتی گشتی داد، ئەنجومەنی شوورای هەرێم، دەزگای داواكاری گشتی، دەستەی سەرپەرشتیاری دادی، پەیمانگەی دادوەری، بەرێوەبەرایەتی گشتی تۆماركردنی خانووبەرە، بەرێوەبەرایەتی گشتی فەرمانگەكانی داد).
وەزارەتی داد بە یەكێك لە وەزارەتە گرنگەكانی حكومەت دادەنرێت لە رووی ئەرك وبەرپرسیاریەتی و فراوانی لە دام و دەزگاكاندا كە نزیكەی (220) فەرمانگەی هەیە لە سەر ئاستی هەرێم بە شێوەیەك هیچ شارو شارۆچكەیەك نیە لە هەرێم فەرمانگەی وەزارەتی دادی تیا نەبێت و ئەم هەموو فەرمانگەیە بە (4621) فەرمانبەر بەرێوەدەبردرێت و ئەگەر تێكرا ژمارەی فەرمانبەران وەرگرین بەپێی ژمارەی فەرمانگەكان، ئەوا هەر فەرمانگەیەك نزیكەی (21) فەرمانبەری بەردەكەوێت، كە ئەمەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی وەزارەتی داد بە ژمارەیەكی كەمی فەرمانبەر ئەركێكی یەكجار گەورە ئەنجامدەدات، هەروەها خەرجیەكانیشی زۆر كەمترە لە داهاتەكانی، بەوپێیەش وەزارەتمان رۆلێكی کاریگەری هەیە لە داروبەخشكردنی (تمویل) گەنجینەی گشتی لە هەرێم، بەشێوەیەك كە لە رووی شیكردنەوەی ئابووری و سەیركردنی لە روانگەیەكی ئابوریانە، وەزارەتمان وەزارەتێكی پەسەندو سەركەوتووە.

ئەلبوومی وێنەکان

ناونیشان

ناونیشان: هەرێمی کوردستان-هەولێر

‌چواڕیانی فرنسوا میتران

 

پەیوەندی کردن

بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکانتان سەبارەت بە هەر کارێکی پەیوەست بە وەزارەتی داد یا هەر فەرمانگەیەکی تری سەر بە وەزارەت دەتوانن پرسیارو داواکاری و سکاڵاکانتان لە رێگەی ئەم فۆرمەوە بنێرن

: iraq, irbil
: 2245522 - 2245515 - 2245507
  نامەکەت نەگەیشت.   نامەکەتە بەسەرکەوتووی گەیشت.
Top