رۆژی 8/8/2018 سنان چەلەبی وەزیری دادی ھەرێمی كوردستانی عێراق، لە دیوانی وەزارەت پێشوازی كرد لە شاندێكی ولایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا كە پێكھاتبوو لە "پاتریك میگاھان" ئەندامی كۆمیتەی دەرەوەی كۆنگرێسی ئەمریكا بۆ كاروباری تیرۆریزم و "ئۆرین ئاداكی" بەرپرسی كۆمیتەی كاروباری دەرەوە و "ستێڤن فاگن" قۆنسۆڵی ئەمریكا لە ھەولێرو سیلڤیا ئایرز سەرۆكی بەشی پەیوەندییە ئابوری و سایسییەكان .
لەو دیدارەدا وەزیری داد لەگەڵ شاندەكەی ئەمریكا بارودۆخی ئێستای ھەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكەیان تاوتۆێ كرد و ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەكانی ھەرێمی كوردستان و پەیوەندییەكانی نێوان ھەولێرو بەغدا، بابەتی دیكەی گفتوگۆكان بوو .
شاندێكی ئەمریكا سەردانی وەزارەتی دادی كرد
13 آب/أغسطس 2018










