شاندێكی رێكخراوی " مەسەلە " بۆ پەرەپێدانی توانا مرۆییەكان، سەردانی وەزارەتی دادی كرد

30 نيسان/أبريل 2018

بەمەبەستی ھەماھەنگیكردن و كاری ھاوبەش لە بوارەكانی یاسا و مافەكانی مرۆڤ و پاراستنی مافەكانی ئافرەتان و منداڵان، رۆژی 26-4-2018 شاندێكی رێكخراوی " مەسەلە " بۆ پەرەپێدانی توانا مرۆییەكان، سەردانی وەزارەتی دادی كرد و لەلایەن دادوەر عەبدولڕەحمان سیوەیلی، بەڕێوەبەری گشتی داد و سەرۆك و ئەندامانی ھەردوو لیژنەی تایبەتمەندی وەزارەت بۆ بڕیاری 1325 و لیژنەی پلانی ستراتیژی، پێشوازی كرا و كۆبوونەوەیەكی ھاوبەش ئەنجامدرا .

لە سەرەتای كۆبوونەوەكەدا دادوەر/عەبدولڕەحمان سیوەیلی لە بارەی تایبەتمەندیی و دەسەڵاتەكانی وەزارەتی داد كورتەیەكی خستە ڕوو، ئاماژەشی بەوەدا كە ھەردوو لیژنەی ناوبراو لە پێناوی باشتر جێبەجێكردنی بڕیاری 1325 و ئەنجامدانی چاكسازی لە یاساكانی تایبەت بە پاراستنی مافەكانی ئافرەتان و مندالان و دورخستنەوە و بنەبڕكردنی توندووتیژی لە دژی ئافرەتان و مندالان، دامەزراوون ، ئامادەیی وەزارەتیشی دەربڕی بۆ ھەر ھاوكارییەك لە بواری ئەنجامدانی وۆرك شۆپی ھاوبەش و كردنەوەی خولی تایبەت بە روونكردنەوەی زیاتری بڕیاری 1325ی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و ھۆشیاری یاسایی لە بوارە جیاجیاكاندا .  

لەلای خۆشییەوە ئیبراھیم ئیسماعیل بەڕێوبەری جێبەجێكاری رێكخراوی مەسەلە بۆ پەرەپێدانی توانا مرۆییەكان سوپاسی وەزارەتی دادی كرد، بریاریش وایە لە ماوەی داھاتودا بۆ ئەو مەبەستانەی سەرەوە، كۆبوونەوەی ھاوبەشی دیكە ئەنجام بدرێت و ھەردوولا پلان بۆ بەڕێوەبردنی زنجیرەیەك وۆرك شۆپ و پانێل دابڕێژن .

دادوەری داواكاری گشتی/ بەدەرەدین كەریم حەمەد ئەمین - سەرۆكی لیژنەی 1325 و نەریمان تاڵیب وتەبێژی وەزارەتی داد و ئەندامانی ھەردوو لیژنەی ناوبراو ئامادەی دیدارو كۆبوونەوەكە بوون .       

ناونیشان

ناونیشان: هەرێمی کوردستان-هەولێر

‌چواڕیانی فرنسوا میتران

 

پەیوەندی کردن

بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکانتان سەبارەت بە هەر کارێکی پەیوەست بە وەزارەتی داد یا هەر فەرمانگەیەکی تری سەر بە وەزارەت دەتوانن پرسیارو داواکاری و سکاڵاکانتان لە رێگەی ئەم فۆرمەوە بنێرن

: iraq, irbil
: 2245522 - 2245515 - 2245507
  نامەکەت نەگەیشت.   نامەکەتە بەسەرکەوتووی گەیشت.
Top