رۆژی 7/1/2018 بە ئامادە بوونی وتەبێژی وەزارەتی داد و وتەبێژی دواكاری گشتی و سكرتێری دەستەی مافی گشتی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەگەریدا بۆمیدیا و كەناڵەكانی ڕاگەیاندن، داواكاری گشتی ئاماری كار و چالاكییەكانی خۆی لە ساڵی رابردوودا (2017) بۆ رای گشتی خستەروو. شایانی باسە سەرۆكایەتی داواكاری گشتی یەكێكە لە دەزگا چالاكەكانی وەزارەتی داد ی حكومەتی هەرێمی كردستان، سەرۆكایەتی داواكاری گشتی وەكو ئەركی خۆی رۆڵێكی بەرچاوی هەیە لە چاودێری كردن و بەدواداچاوونی پڕوسێسی سەروەی یاسا لە هەرێمی كوردستان، بەتایبەت زیادەرۆی لەسەر مولك و ماڵی گشتی و بەدواداچوون و چاودێری سەروری یاسا و دادپەروەری لە دادگا و دامودەزگاكانی حكومەت بەگشتی. لە ساڵی 2017دا داواكاری گشتی كوردستان 2200 كەیسی داوای مافی گشتی لە سەرانسەر كوردستاندا لە دژی دەستدرێژی سەر ماڵ وموڵكی گشتی جوڵاندووە و چاودێری و بەدواداچوونی كردووە بۆ كەیسەكانی دادگای تاوانەكان و نەوجەوانان و كەتن و بەرای و كەسی و لێكۆڵینەوە و كارگێری و بنكەكانی پۆلیس بەم شێوەی خوارەوە:
§ لە دادگای تاوانەكان/ داواكاری گشتی تانەی لە 1314 كەیسی داوە و 5513 دۆسێی رەوانەكردووە و 2311 كەیسی یەكلاكردووە.
§ لە دادگای نەوجەوانان/ داواكاری گشتی تانەی لە 177 كەیسی داوە و 1954 دۆسێی رەوانەكردووە و 1518 كەیسی یەكلاكردووە.
§ لە دادگای كەتن/ داواكاری گشتی تانەی لە 2111 كەیسی داوە و 17239 دۆسێی رەوانەكردووە و 10848 كەیسی یەكلاكردووە.
§ لە دادگای بەرایی/ داواكاری گشتی تانەی لە 29 كەیسی داوە و 7639 دۆسێی رەوانەكردووە و 3773 كەیسی یەكلاكردووە.
§ لە دادگای كەسی/ داواكاری گشتی تانەی لە 834 كەیسی داوە و 6088 دۆسێی رەوانەكردووە و 6209 كەیسی یەكلاكردووە.
§ لە دادگای لێكۆڵینەوە/ داواكاری گشتی تانەی لە 843 كەیسی داوە و 51029 دۆسێی رەوانەكردووە و 40167 كەیسی یەكلاكردووە.
§ لە دادگای كارگێڕی/ داواكاری گشتی تانەی لە …. كەیسی داوە و 37 دۆسێی رەوانەكردووە و 9 كەیسی یەكلاكردووە.
لە بنكەی پۆلیس/ داواكاری گشتی 1087 دۆسێی رەوانەكردووە.










