ڕۆژی ٢٧/١٢/٢٠١٧ بەڕێز (سنان چلبی) وەزیری دادی هەرێمی کوردستانی عێراق، لە تەلاری وەزارەتی داد، پێشوازی لە بەڕێوبەران و فەرمانبەرانی وەزارەت و ئەو میوانانەی کرد، کە بۆ هەواڵ پرسین و پیرۆزبایی کردن سەردانی بەڕێزیانیان کردبوو.کە ماوەیەک بوو بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی سەردانی تورکیای کردبوو. پاش ئەوەی لە ٣٠/١٠/٢٠١٧ وەزیری داد بەرێز (سنان چلبی) لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدرابوو.لەبەر ڕێنمایی پزیشکەکان ماوەی ٤٥ ڕۆژ پشووی بۆ دانرابوو،پاش تەواوبوون و تێپەڕاندنی ئەو بارودۆخە تەندروستییە، بەڕێز وەزیری داد بە تەندروستییەکی زۆر باشەوە، دەستی بە کارەکانی خۆی کردوەتەوە.










