بەرزڕاگرتنی ڕۆژی ئاڵا لە وەزارەتی داد

20 كانون1/ديسمبر 2017

بە مەبەستی بەرزڕاگرتنی ڕۆژی ئاڵای کوردستان، سەر لە بەیانی ڕۆژی ١٧/١٢/٢٠١٧ ، ڕێوڕەسمێک بەڕێوەبرا، تیایدا دادوەر(عبدالرحمن سیوەیلی) بەڕێوەبەری گشتی داد بە ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجوومەنی دادو سەرۆک و بەڕێوەبەرانی گشتی فەرمانگەو جومگە سەرەکیەکانی وەزارەتی دادو فەرمانبەران ئامادەیبوون، وتارێکی پێشکەش کردو تیایدا دوو پاتی لەوەکردەوە کە ئاڵای کوردستان هێمای یەکگرتن و سەرفرازی تەواوی گەلی کوردستانە وەچەتری پێکەوە ژیانە. مەرسومی س هەرێمی ژمارە ٦٠ ساڵی ٢٠٠٦ ڕۆژی ١٧/١٢ هەموو ساڵێکی بە ڕۆژی ئاڵای کوردستانی داناوە لە ساڵی ٢٠٠٩ شدا پەرلەمانی کوردستان هەڵکردنی ئاڵای لەو ڕۆژەدا بە یاسا چەسپاند ئەمڕۆش وێرای ئەوەی دوژمنانی ئەم گەلە ئاشتیخوازە بە هەموو هەوڵ و توانای نەزۆکیان دەیانەوێت لە بەرزی و شکۆی ئەو ئاڵا پیرۆزە کەم بکەنەوە بەڵام هەرگیز ناتوانن چونکە ئەم ئاڵا پیرۆزە لە خوێن و هەست و بیرماندا رەگی کوتاوە. ئەم ئاڵایە دیاری کۆماری کوردستانە لە مەهابادی سەربەرز لە نێوان پێشەوا قازی محەمەدو بارزانی نەمردا دەستاو دەست پارێزراوە تا بە دەستی قارەمانەکانی ئەمڕۆمان گەیشتووە.

ناونیشان

ناونیشان: هەرێمی کوردستان-هەولێر

‌چواڕیانی فرنسوا میتران

 

پەیوەندی کردن

بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکانتان سەبارەت بە هەر کارێکی پەیوەست بە وەزارەتی داد یا هەر فەرمانگەیەکی تری سەر بە وەزارەت دەتوانن پرسیارو داواکاری و سکاڵاکانتان لە رێگەی ئەم فۆرمەوە بنێرن

: iraq, irbil
: 2245522 - 2245515 - 2245507
  نامەکەت نەگەیشت.   نامەکەتە بەسەرکەوتووی گەیشت.
Top