ڕاگەیاندراوێک لە نووسینگەی وەزیری داد

13 تشرين2/نوفمبر 2017

وەزارەتی دادی هەرێمی کوردستانی عیراق ئەو هەواڵانە ڕەت دەکاتەوە کە سەبارەت بە وەزیری داد بەڕێز( سنان چلبی) بڵاوکراونەتەوە، راستییەکە ئەوەیە کە وەزیری داد لە ٣١/١٠/٢٠١٧ دا لە وڵاتی تورکیا نەشتەرگەرییەکی بۆ ئەنجامدراوەو تا ئێستا لە ژێر چاودێری پزیشکیدایە، پاش چاکبوونەوەو لە نزیکترین کاتدا بۆ هەرێمی کوردستان دەگەڕێتەوەو وەکو وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق لەسەر کارەکانی خۆی بەردەوام دەبێت، هەر هەواڵێکی دیکە پێچەوانەی ئەمە،دوورە لە ڕاستییەوە.

نووسینگەی وەزیری داد هەرێمی کوردستانی عیراق ١١/١١/٢٠١٧

ناونیشان

ناونیشان: هەرێمی کوردستان-هەولێر

‌چواڕیانی فرنسوا میتران

 

پەیوەندی کردن

بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکانتان سەبارەت بە هەر کارێکی پەیوەست بە وەزارەتی داد یا هەر فەرمانگەیەکی تری سەر بە وەزارەت دەتوانن پرسیارو داواکاری و سکاڵاکانتان لە رێگەی ئەم فۆرمەوە بنێرن

: iraq, irbil
: 2245522 - 2245515 - 2245507
  نامەکەت نەگەیشت.   نامەکەتە بەسەرکەوتووی گەیشت.
Top